»  تەکنەلۆژیا

چەند شۆرتکەتێکی پێویست بۆ بەکارھێنەرانی ویندۆزی ١٠

راوێژ سعید
لە کاتی بەکارھێنانی لاپتۆپەکانمان ، زۆر جار پێویستمان بەوە دەبێت کە کردارەکان بە خێرای ئەنجام بدەین و کات زۆر ڤە فیڕۆ نەدەین.
بۆئەم مەبەستەش چەند شۆرتکەت (قەد بڕ)ێک ھەیە کارئاسانی زۆرتان بۆ دەکات

هەموو کردارەکان بە دوگمەی ویندۆز دەکرێت کە لەسەر کیبۆردەکانتان هەیە.
مەبەست لە دوگمەی ویندۆز بریتیە لەو دوگمەی کە وێنەی پەنجەرەیەکی لەسەرە وەک ئەم وێنەی خوارەوە:




Winkey + Tab  پیشاندانی بەرنامە کراوەکان
 Winkey + A  پیشاندانی لیستی چالاکیەکان
 Winkey + D  پیشاندانی دیسکتۆپ (ھێنانە خوارەوەی بەرنامەکان)
Winkey + E
 پیشاندانی فایل ئێکسپلۆرەر
 Winkey + I  پیشاندانی بەشی دەستکاری کردنی ویندۆز(سێتینگ)
 Winkey + L  قوفل کردنی کۆمپوتەر
 Winkey + P  ھەڵبژاردنی پەیوەست کردن بە داتاشۆ
 Winkey + R  کردنەوەی فرمانی ڕەن



«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
1639بینین‌‌‌
8 ساڵ پێشتر - Jun 27 2016 11:05AM