چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ منداڵی تازە لە دایک بوو | 25/06/2022
ماموستا یاسین احمد - وهرگێری ماڵپهر
لەم بابەتە ھەندێک رێنماییتان بۆ دەخەینە روو لەسەر چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ منداڵی تازە لە دایک بوو .
١.دەستەکانتان جوان بشۆن :
پێش ئەوەی ھەر کارێک بۆ منداڵە ساواکەت بکەیت، دەستەکانت جوان بشۆ چونکە منداڵی ساوا سیستەمی بەرگری لاوازە و زووتر تووشی نەخۆشییەکان دەبێت .
٢.پاڵپشتی لە سەر و ملی بکە :
پێویستە لە کاتی ھەڵگرتنی منداڵی ساوا سەر و ملی شۆڕ نەبێت، دەبێت ئەم شوێنە لەکاتی ھەڵگرتن پتەو بێت .
٣.منداڵ مەھەژێنە :
پسپۆڕان ئامۆژگاری دایک و باوکان دەکەن کە بەھیچ شێوەیەک منداڵ نەھەژێنن چونکە لەوانەیە ئەم جۆرە جولەیە ببێتە تووشبوونی بە خوێن بەربوونی ناوەکی و ھەندێک جار دەبێتە ھۆی مردن، ھەروەھا وا باشترە لە کاتی ھەستاندنی لە خەو بن پێیەکانی بخورێنی (قدیلانی) بکەیتەوە.
٤. پارێزگاری کردن لە سەلامەتی منداڵ :
پێوستە لەسەر دایک و باوک لە کاتی دەرچوونیان لە ماڵەوە بە ئۆتۆمبێل منداڵەکە شوێنێکی تایبەت بە منداڵ دابنێن و پێویستە ئەم شوێنە پتەو بێت، ھەروەھا لە کاتی یاری کردن لەگەڵی نابێت ھەڵبدرێت بۆ ئاسمان چونکە ئەم جۆرە جوڵانە زیانی پێدەگەینێت .
سەرچاوە | الموضوع
10475 بینین
|