kurdzone

 
 رەمەزان

چۆن لە مانگی رەمەزان پارێزگاری لە پێستی رووخسارت دەکەیت   |  16/07/2022

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر


چۆن لە مانگی رەمەزان پارێزگاری لە پێستی رووخسارت دەکەیت 


لەگەڵ ھاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆز بەشێک لە خانمان کێشەی ئەوەیان بۆ دروست کە رووخساریان وشک دەبێت و رەونەقی کەم دەبێتەوە، لەبەر ئەمە لەم بابەتە پێکھاتەیەکتان پێ ئاشنا دەکەین کە دەتوانن بەکاری بێنن بۆ ئەوەی پارێزگاری لە رەونەقی رووخسارت بکەیت. 
لیمۆ و ھەنگوین .
دەتوانی لیمۆ و ھەنگوین وەک گیراوە بخۆیتەوە و ئەمەش یارمەتیت دەدات لەسەر پشوودان و ھێمن بوونەوە . 
بەڵام لەگەڵ ئەوەش لیمۆ و ھەنگوین پاککەرەوەیەکی زۆرباش بۆ پێستی رووخسار چونکە یارمەتی خاوێنکردنەوەی رووخسار دەدەن و ھەروەھا زیپکە و قینچکە کەم دەکەنەوە و ھەروەھا دژە بەکتریان و رێژەیەکی زۆر لە مادەی دژە ئۆکسید لە خۆ دەگرن. 
پێکھاتەکان : 
*دوو کەوچکی بچووکی ھەنگوین 
* یەک کەوچکی گیراوەی لیمۆ . 
ئەم دوو پێکھاتەیە تێکەڵی یەکتری بکە و ئینجا بیخە سەر رووخسارت ، ئینجا بەشێوەی بازنەیی رووخسارت بشێلە و ئەم کارە بە نەرمی ئەنجام بدە و ئینجا رووخسارت بە ئاوی سارد بشۆ. 
ئەگەر رووخسارت زۆر وشک بوو , ئەوا دوای ئەم کارەی سەرەوە ، لۆکەیەک بھێنە و چەوری بکە بە زەیتی زەیتون و ئینجا بە نەرمی رووخسارتی پێ چەور بکە. 
سەرچاوە | پێگەی سیدتی



2330 بینین

زیاتر

Copyrights kurdzone.net. All rights Reserved@