kurdzone

 
 تەکنەلۆژیا

ئەپڵیکەیشنی خواردن و خواردنەوە بۆ سیستەمی ئای ئۆ ئێس  |  04/07/2019

ده‌ریا اسماعیل - ئه‌ندامی به‌شی ته‌كنه‌لۆژیا

بەھۆی بەرەو پێشچوونی مۆبایلە ھۆشمەندەکان و پەرەسەندنی سۆشیاڵ میدیا و ئەپڵیکەیشنە جۆر بە جۆرەکان لە ئێستادا بەکارھێنەرانی مۆبایلە ھۆشمەندەکان زیاتر ئەپڵیکەیشنە جۆر بەجۆرەکان بەکار دەھێنن لە بری کتێب و ڕۆژنامە جۆربەجۆرەکان.
لە ڕۆژگاری ئەمرۆشدا خانمان بێبەش نین لە بەکارھێنانی مۆبایلە ھۆشمەندەکان و ئەپڵیکەیشنە جۆربەجۆرەکان وەک ئەپڵیکەیشنی تایبەت بە درووستکردنی خواردن و خواردنەوەکان.
ئەپڵیکەیشنی خواردن و خواردنەوە ئەپڵیکەیشنێکی نایابە بۆ فێربوونی ئامادەکردنی خواردن و خواردنەوەکان ئەپڵیکەیشنەکە بە زمانی شیرینی کوردیە و کۆمەڵێک فێرکاری ‌ لەخۆ دەگرێت بۆ سیستەمی ئای ئۆ ئێس .
لینکی داگرتنی ئەپڵیکەیشنەکە بۆ سیستەمی ئای ئۆ ئێس (ئایفۆن-ئایپاد)



2338 بینین

زیاتر

Copyrights kurdzone.net. All rights Reserved@