kurdzone

 
 راپۆرت

پیاز سوودەکان و زیانەکانی   |  28/09/2019

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر


پیاز یەکێکە لەو رووەکانە دەگەڕێتەوە سەر بنەماڵەی سەوزەوات ، دوو جۆری سەرەکی ھەیە پیازی سپی و پیازی سوور ، نیشتمانی سەرەکی پیاز دەگەڕێتەوە بۆ وڵاتی ئێران دواتر بە ھەموو وڵاتانی جیھان بڵاووبووە . 
پیاز بە چەند جۆر و شێوە دەخورێت و لە ئێستادا یەکێکە لە پێکھاتە سەرەکییەکانی خۆراکی رۆژانەی خەڵکی خۆمان و جیھان. 
پیاز چەندین سوودی گرنگی ھەیە بۆ مرۆڤ لەوانەش 
سوودەکانی خواردنی پیاز : 
مادەی رۆدۆبۆسین لە خۆ دەگرێت و ئەمەش یارمەتی بەھێز بوونی بینین دەکات . 
چەند پێکھاتەیەکی ترشی لە خۆ دەگرێت و ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ نەھێشتنی ئاوسان . 
رێژەیەکی زۆر ڤیتامین ئەی لە خۆ دەگرێت و ئەمەش چاو دەپارێزێت لە چەند نەخۆشییەک . 
تۆڕی چاو بەھێز دەکات . 
ماندوو بوونی چاو کەم دەکاتەوە . 
وا دەکات چاو فرمێسک بڕێژێت و بەمەش چاو خاوێن دەبێتەوە . 

زیانەکانی پیاز : 
لەگەڵ ئەوەی پیاز سوودێکی زۆری بۆ مرۆڤ ھەیە ، بەڵام زۆر بەکارھێنانیشی دەبێتە ھۆی زیان گەیاندن بە مرۆڤ و زیانەکانیشی بریتین لە : 
دەبێتە ھۆی سوور بوونەوەی ناوەوەی گەدەی مرۆڤ . 
ھەست کردن بە رشانەوە و دڵە کزە . 
دەبێـتە ھۆی نزم بوونەوەی پاڵەپەستۆی خوێن . 
دەبێتە ھۆی دابەزینی ئاستی شەکر لە خوێن . 
ھۆکارە بۆ ئەوەی مرۆڤ ھەست بە خەواڵوو بوون بکات . 
مرۆڤ تەمبەل دەکات و ئارەزووی بۆ خەو زۆر دەبێت . 
کێشەی لە چاوەکانی بۆ دروست دەکات . 
دەبێتە ھۆی ئاوسای رژێنی پرۆستات . 
سەرچاوە | الموضوع 



4211 بینین

زیاتر

Copyrights kurdzone.net. All rights Reserved@