kurdzone

 
 ئۆتۆمبێل

ئۆتۆمۆبێلی کارەبایی  |  26/10/2022

کوردزۆن

ئۆتۆمۆبێلی کارەبایی لە دوای داھێنانی ئەنیۆس جیەلیکی ھەنگاری بەدیارکەوت، ئەنیۆس جیەلیک نمونەیەکی ئۆتۆمۆبێلی بچوکی دروست کرد کەوا لە ڕێگای کارەبا کاری دەکرد، کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ (١٨٢٨)ی زایینی. 
لە نێوان ساڵانی (١٨٣٢-١٨٣٨)ی زایینی داھێنەری ئوسکوتلەندی ڕۆبەرت ئەندێرسۆن ئۆتۆمۆبێلێکی ڕاستە قینەی دروست کرد کەوا لە ڕێگای کارەباوە کاری دەکرد. وەلە ساڵی (١٨٤٢)ی زایینی ھەردوو داھێنەر تۆماس درافینبورت و رۆبەرد دافیدسون ئۆتۆمۆبێلێکی تریان بە مەکینەیەکی نوێوە دروست کرد، بەڵام نەیدەتوانی خۆی بارگاوی (شحن) بکاتەوە،  
وە لەساڵی (١٨٦٥)ی زایینی گاستۆن بلانکی فەرەنسی ئۆتۆمۆبێلێکی دروست کرد کەوا پاتریەکەی لەوانی تر بەھێزتر بوو، کە دوا ئەمەش پاتریەکان بەرەو باشتر چوون.
لە سەرەتای سەدەی (١٩)ی زایینی ھەریەکە لە بەریتانیای مەزن و فەڕەنسا دەستیان کرد بە پاڵپشتی کردنی پیشەسازی ئۆتۆمۆبێلی کارەبایی.
لە ساڵی (١٨٩٥)ی زایینی ئەمریکا دەستی بە پاڵپشتی کردنی ئۆتۆمۆبێلی کارەبایی کرد.
وە لەساڵی (١٨٩٧)ی زایینی دەستیان کرد بە بەکارھێنانی ئۆتۆمۆبێلی کارەبایی لە شاری نیویۆرک وەکو ئۆتۆمۆبێلی کرێ.
سەرچاوە
- الموچوع 



1805 بینین

زیاتر

Copyrights kurdzone.net. All rights Reserved@