kurdzone

 
 خواردن و خواردنەوە

ئامادەکردنی برنج بە سپێناغ بە ٣٠ خولەک  |  07/08/2020

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر

ماوەی ئامادەکردن ٣٠ خولەک 
بەشی ٦ کەس دەکات . 
پێکھاتەکان : 
دوو کوپ برنج . 
چوار پارچە سینگی مریشکی پارچە پارچە کراو . 
سێ کوپ ئاو یا گۆشتاو . 
دوو کوپ کرێمی شل . 
دوو کیس سپێناغی بەستوو . 
دوو کەوچکی گەورە کەرە . 
یەک کەوچکی گەورە خوێ . 
دوو کەوچکی گەورە زەیت . 
نیو کەوچکی بچووک بیبەری رەش . 

چۆنیەتی ئامادەکردنی : 
کەرەکە لەناو مەنجەڵێکی مامناوەند دەتاوێنینەوە ، ئینجا برنجەکەی دەخەینە سەر بۆ ئەوەی تێکەڵی یەکتری ببن ، ئینجا دوو کەوچک خوێی لەسەر دەکەین . 
ئینجا ئاوەکە تێدەکەین و لەسەر ئاگری دادەنێین بۆ ئەوەی ئاوەکە بکوڵێت و سەری مەنجەڵەکە دادەپۆشین ، ئینجا بۆ ماوەی ١٥ – ٢٠ خولەک لێدەگەڕێین تا دەکوڵێت . 
زەیتەکە لە مەنجەڵێک سوور دەکەینەوە و ئینجا پیازی لەسەر دەکەین و تێکی دەدەین تا تەواو نەرم دەبێت . 
ئینجا سیری تێدەکەین و تێکی دەدەین تا بۆنەکەی دەردەچێت و مریشکەکەی تێدەکەین بۆ ئەوەی رەنگی بگۆڕێت . 
سپێناغەکەی لەگەڵ بیبەر و خوێ بۆ زیاد دەکەین و بە باشی تێکی دەدەین و ئینجا سەری مەنجەڵەکە دادەپۆشین تا مریشکەکە تەواو دەکوڵێت . 
ئینجا کرێمەکەی تێدەکەین و تێکی دەدەین و سەری مەنجەڵەکەی دادەپۆشین بۆ ماوەی پێنج خولەک . 
قاپێکی قوول دەھێنین و پێکھاتەی مریشک و سپێناغەکەی تێدەکەین و ئینجا برنجی لەسەر دەکەین تا رووخەکەی بێت . 
ئینجا وەری دەگێڕین بۆ ئەوەی ھەموو پێکھاتەکان تێکەڵی یەکتری ببن .
ئینجا پێشکەشی دەکەین بۆ خواردن . 
سەرچاوە | الموضوع 



2966 بینین

زیاتر

Copyrights kurdzone.net. All rights Reserved@