kurdzone

 
 ئاژەڵان

ژەھری مار و پیشەسازی دەرمان  |  11/10/2023

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر

لەگەڵ ئەوەی ژەھری مار ھۆکارە بۆ گیان لەدەستدانی سەدەھا کەس لە جیھان ، بەڵام ئەگەر بە شێوەیەکی زانستی بەکار بھێندرێت ئەوا دەبێتە ھۆی رزگاری کردنی گیانی ھەزارەھا مرۆڤ لەجیھان ، لەم بابەتە تیشک دەخەینە سەر سوودەکانی ژەھری مار بۆ مرۆڤ : 
بەکار دێت وەک چارەسەری بۆ مەیینی خوێن و جەڵتەی مێشک و پرۆتینی (دیفیبریزی) لێ دەردەھێندرێت کە دەبێتە ھۆی کەمبوونەوەی فیبرینۆجین لە خوێن و حاڵەتی جەڵتە کەم دەکاتەوە . 
بەکاردێت وەک چارەسەری بۆ کێشەی تێکچوونی ھاوسەنگی دەمارەکان . 
بەکاردێت وەک چارەسەر بۆ کێشەی گیرانی ماسولکەکانی دڵ ، چونکە ھۆکارە بۆ بەھێزبوونی ماسولکەی دڵ و کاری سووڕی خوێن لەم شوێنە چالاک دەکات و مرۆڤ لە جەڵتە دەپارێزێت . 
یارمەتیدەرە بۆ چارەسەری نەخۆشی شەکرە و رێژەی شەکر لە ناو خوێن رێکدەخات . 
پارێزگاری لە پاڵەپەستۆی خوێن دەکات و کار دەکات لەسەر نزمبوونەوەی بەرزی پاڵەپەستۆی خوێن . 
لە پیشەسازی دروست کردن چەند مەرھەمێک بەکاردێت ، بەتایبەتی ئەوانەی بۆ نەرمکردنەوەی رووخسار بەکاردێت و دەبێتە ھۆی نەرمبوونەوە و رەونەقدار بوونی پێست . 
نیشانەکانی پیری لە رووخسار و لەش دوا دەخات ، بە تایبەتی لە ناوچە چاو و دەم . 
وەک پێکوتە بە منداڵ دەدەرێت ، ئەمەش بەرگری لەشیان لەبەرامبەر ژەھری مار بەھێزتر دەکات . 
لە پیشەسازی دروست کردنی چەندین دەرمان بەکار دێت . 
سەرچاوە | الموضوع 
 



2249 بینین

زیاتر

Copyrights kurdzone.net. All rights Reserved@