kurdzone

 
 هاوسەران

سزای تەندروست بۆ منداڵەکەت  |  11/01/2024

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر

یەکێک لەو گرفتانەی رووبەرووی دایک و باوکان دەبێتەوە لە کاتی ھەڵەکردنی منداڵەکانیان بە چ شێوەیەکی سزایان بدەن ، ئەمەش ھەرچەندە کارێکی ئاسان نییە ، بەڵام دەکرێت رەچاوی ھەندێکی رێنمایی بکەیت بۆ ئەوەی زیان بە پەروەردەی منداڵەکە نەگەینیت ، ئەمەش بە گرتنە بەری ئەم رێکارانە دەبێت . 
١.لەمنداڵەکەت مەدە : 
پێویستە لە لایەنی پەروەردەی رەچاوی ئەم خاڵە بکەیت کە لێدان چارەسەری کێشەکان ناکات بەڵکو بە پێچەوانەوە ھەندێک جار ئاڵۆزتری دەکات ، لەبەر ئەمە بۆ ئەوەی پەیوەندیت لەگەڵ منداڵەکەت تێک نەچێت پێویستە لێی نەدەیت و پەنا نەبەیتە بەر توندوتیژی چونکە کاریگەری خراپی لەسەر نێوانتان دروست دەکات . 
جۆری سزاکەت ھەر چییەک بێت پێویستە ئەوە لەبەرچاو بگری کە سزادان بریتیە لە فێرکردنی منداڵ کە رەفتارێکی نارێکی ئەنجامداوە و پێویستە چاکی بکاتەوە  یا دووبارەی نەکاتەوە . 
٢. سزادانی لۆژیکی : 
لەکاتی ھەڵەکردن ئاساییە سزای منداڵەکەت بدەیت ، بەڵام دەبێت بزانی چ جۆرە سزایەکی دەدەیت و لەبەر چی ئەو سزایەی دەدەیت ، بۆنموونە ئەگەر یارییەکی شکاند ، پێویستە لەسەرت ئەو یارییەی بۆ نەکڕێتەوە و ھەروەھا بێ بەشی بکەیت بۆ ماوەیەک لە یاریکردن بۆ ئەوەی بزانێـت کارێکی ھەڵەی ئەنجامداوە . 
٣. بێ بەشی بکە لە ھەندێک شت : 
لەکاتی ھەڵەکردن دەکرێت منداڵەکەت بێ بەش بکەیت لە ھەندێک شتی کاتبەسەربردن ، بۆ نموونە دەکرێت سزاکەی بریتی بێت لە بێ بەش کردنی لە سەیرکردنی تەلەفزیۆن ، یاخود بێ بەش کردنی لە ھەندێک یاری ، بەمەش منداڵەکە جارێکی دیکە ھەڵە دووبارە ناکاتەوە . 
٤. دانیشاندنی لە شوێنێک بۆ ماوەیەکی دیاریکراو : 
یەکێک لەو سزایانە دەکرێت دایکان و باوکان پەنای بۆ ببەن ئەوەیە کە دەکرێت منداڵەکە لە شوێنێکی دیاریکراو دانیشنێیت وەک سزایەک لەبەرامبەر کارێکی ھەڵە کە ئەنجامی داوە ، بۆ نموونە کاتێک خواردنی فڕێداوە و یا کارێکی دیکە ھەڵەی ئەنجامداوە ، بەم شێوەیە دەتوانی بۆ ماوەیەکی دیاریکراو لە شوێنەکەی دابنێی و قسەی لەگەڵ نەکەی بۆ ئەوەی ھەست بە ھەڵەی خۆی بکات. 
سەرچاوە | الموضوع 
 



404 بینین

زیاتر

Copyrights kurdzone.net. All rights Reserved@