قەت پرسیوتە بۆچی لاکتی سوێند خواردن دەستەکنمان بەرزدەکینەوە | 11/01/2024
ماموستا یاسین احمد - وهرگێری ماڵپهر
یەکێک لەو کارانەی مرۆڤ لەکاتی سوێند خواردن لە دادگاکان ئەنجامی دەدات ، دەستی راستی بەرز دەکاتەوە و ئینجا سوێند دەخوات .
لەوانەیە بپرسی ئەم نەریتە لە کوێ پەیدابووە و بۆ چی ئەم کارە دەکرێت ؟
ھەندێک کەس پێیوایە ئەمە نەریتی موسڵمانانە لەبەر ئەمەیە لەکاتی سوێند خواردن ئەم کارە دەکرێت ..!
بەڵام لە راستیدا چیرۆکێکی دیکە لەپشت ئەم کارە ھەیە ، لە چاخەکانی ناوەڕاست لە ئەوروپا لەو کاتەی دەرەبەگایەتی حوکمی دەکرد و دواکەوتویی باڵی کێشابوو بەسەر ئەوروپا .
ھەر کەسێک زیندانی کرابا ناوەڕاستی دەستی راستەیان داخ دەکرد (سووتاندن بە شیشێک) بۆ ئەوەی ھەرکاتێک دەستی بەرز کردەوە بزاندرێت ئەوە تاوانێکی ئەنجامداوە .
ئەگەر ھاتوو کەسێک بانگ کرابا بۆ دادگا بۆ ئەوەی گەواھی بدات (شایەتی) دەبوو دەست بەرز بکاتەوە بۆ ئەوەی بزاندرێت کە ناوەڕاستی دەستی راستەی داخ نەکراوە و تاوانبار نەبووە بە تاوانێک .
ئەگەر تاوانبار بووایە ئەوا گەواھیەکەی لێ وەرنەدەگیرا ، بەڵام ئەگەر دەستی ھیچ داخ کردنێکی پێوەنەبا ئەوا گەواھییەکەی لێ وەردەگیرا چونکە خاوەن رابردوویەکی پاک بووە .
سەرچاوە | پێگەی القدس
394 بینین
|