کێ بۆ یەکەم جار پیپیسی دروست کرد ؟ | 11/01/2024
ماموستا یاسین احمد - وهرگێری ماڵپهر
داھێنەر پیپسی دەرمانسازی ئەمریکی (کالیب برادھام)ە . بێ پلان ئەم کارەی کرد ، کاتێک کۆمەڵێک ماددە لەگەڵ یەکتری و ئاوی سۆدا تێکەڵ کرد ، بۆ ئەوەی لە رۆژانی ھاوین لە ساڵی ١٨٩٨ پێشکەش بە خەڵکی بکات .
کالیب بڕوای تەواوی بەوە ھەبووە ئەگەر لە دەرمانخانەکەی شتێک پێشکەش بە خەڵک بکات ، ئەوا خەڵک زیاتر روو لە شوێنەکەی دەکەن ، بە تایبەتی ئەگەر شتەکە سارد بێت و تینوویەتیان بشکێنێت .
دوای ئەوەی ئەو ماددە تیکەڵ بە یەک کرد ناوی نا (خواردنەوەی براد) کە بەناوی برادھام کرا .
دواتر کالیب برادھام بڕیاریدا خواردنەوەکەی ناو بنێت (پیپسی کۆلا) چونکە ئەو بڕوای وابوو کێشەی ھەرس چارەسەر دەکات کە ناسراوە بە (Dypepsia) یاخود وەک ئاماژەیەک بۆ رژێنی (pepsin enzyame) ، ئەمەش یەکێکە لەو رژێنانەی کە گەدە بەرھەمی دەھێنێت و رۆلێکی گرنگی ھەیە لە کرداری ھەرس کردن .
کاتێک خەڵکێکی زۆر روویان لە برادھام کرد بۆ خواردنەوەی گیراوەکەی ، برادھام گەیشتە ئەو بڕوایەی کۆمپانیایەکی بچووک دابمەزرێنێ و لەساڵی ١٩٠٢ ئەم گیراوەی بە ناوی خۆی تۆمارکرد.
لە دوای جەنگی جیھانی یەکەم کۆمپانیایەکەی برادھام تووشی مایە پووچی ھات ، بەڵام خێرا خۆی گرتەوە و توانی کۆمپانیایەکە بەھێز بکاتەو و لە ئێستادا لقی لە زۆربەی وڵاتانی جیھان ھەیە .
سەرچاوە | ثقف نفسك
391 بینین
|