kurdzone

 
 زۆنی زانیاری

ئەگەر زەوی لە سووڕانەوە وەستا چی روودەدات   |  11/01/2024

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر

ئایا ھیچ جارێک ئەو پرسیارەت لە خۆت کردووە، ئەگەر زەوی لە سووڕانەوەی خۆی بوەستێت چی روودەدات ؟ 
بە تایبەتی کە زۆرێک لەشتەکان لەسەر زەوی بەندە بە سووڕانەوەی زەوی بە دەوری خۆی و بەدەوری خۆر ، چونکە بە ھۆی ئەم دوو سووڕانەوەیە دیاردەی شەو و رۆژ و چوار وەرزەکە دروست دەبێت . 
ئەگەر زەوی بوەستێت لە جولەی خۆی و بەدەوری خۆی و خۆر نەسووڕێتەوە ئەوا چەند دیاردەیەکی مەترسیدار روودەدەن . 
یەکێکە لەوانە گەردەولوولێکی بەھێز روودەدات ، چونکە بەرگە ھەوای زەوی بە ھەمان خێرایی ھەسارەکە دەسوورێتەوە و لە نزیک ھێلی کەمەرەیی خێراییەکەی دەگاتە ١٦٧٤ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک ، لەبەر ئەمە گەر زەوی بوەستێت ئەوا بەرگە ھەوا لە سووڕانەوەی خۆی بەردەوام دەبێت و گەردەلولێکی بەھێز دروست دەبێت و ھەموو شتێک لە رەگەوە ھەڵدەتەکێنێت. 
ھەروەھا گەر زەوی وەستا ، ئەوا تسۆنامیەکی بەھێزی جیھانی روودەدات و ھەموو شتێک لەسەر زەوی رادەماڵێت (ئەمەش لە راپۆڕتیکی پێگەی روسیا الیوم ھاتووە). 
ھەروەھا بومەلەرزە ھەموو جیھان دەگرێتەوە بە شێوەیەک کە لە پێشبینی مرۆڤدا نەبووە و ھەروەھا ئاگر بە شێوەیەکی خێرا لەسەر زەوی بڵاودەبێتەوە بەھۆی گەردەلوولەکان . 
ھەروەھا بەھۆی وەستانی زەوی ، مانگ بەر زەوی دەکەوێت و مانگە دەستکردەکانی ئاسمان ھەموو بەرەو رووی زەوی دەگەڕێنەوە و تێک دەشکێن و رۆژێک ھەندەی ساڵێکی لێدێت . 
ھەروەھا بۆ ماوەی شەش مانگ نیوەی گۆی زەوی رۆژ دەبێت و نیوەکەی دیکەی شەو دەبێت و پلەکانی گەرمان لەناوچە کەمەرییەکان زۆر بەرز دەبنەوە و لەناوچەی جەمسەرەکان زۆر نزم دەبنەوە . 
ئەمەی باسکرا تەنھا بۆچونە، واتا پشت بە ھەندێک داتا و زانیاری دەبەستێت ، چونکە لە رووی واقیعی ئەگەر زەوی لە سووڕی خۆی بوەستێت ئەستەمە ھیچ جۆرە ژیانێک لەسەر زەوی بمێنێت . 
سەرچاوە | arabiaweather
 
 



538 بینین

زیاتر

Copyrights kurdzone.net. All rights Reserved@