kurdzone

 
 زۆنی زانیاری

بۆچی شتەکان لەبیر دەکەین؟  |  11/01/2024

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر

لە ئێستادا خەڵکێکی زۆر کێشەی لە بیرکردنی شتەکانی ھەیە ، ھەرچەندە ئەمە لە کۆمەڵگەیەک بۆ کۆمەڵگەیەکی جیاوازە بەڵام بە شێوەیەکی گشتی ئەم بابەتە لە کۆمەڵگەی ئێمە ھەستی پێدەکرێت و مرۆڤەکان بە خێرایی شتەکان لە بیر دەکەن ، ھۆکاری ئەم دۆخە دەکرێت لە چەند خاڵێک کۆبکرێتەوە . 
١.بەکارھێنانی ھەندێک دەرمان ، بە تایبەتی ئەو دەرمانانەی تایبەتن بە بواری دەروونی و خەمۆکی . 
٢. خۆراکی خراپ ، یا بەدخۆراکی ، ئەمانەش بە شێوەیەک لە شێوەکان بەرپرسن لەوەی مرۆڤ شتەکان زۆر لە بیر بکات ، لەبەر ئەمە پێویستە لەسەرمان تا پێمان دەکرێت خۆراکی تەندروست بخۆین . 
٣. کێشەی رژێنەکانی دەرەقی ،تێکچوونی ھاوسەنگی لە دەردانی ئەم رژێنانە ھۆکارن بۆ لەبیر چوونەوی شتەکان . 
٤. کاتێک سەرت بەر شتێک دەکەوێت ، ھەندێک جار ئەم حاڵەتە لەمنداڵی روودەدات بەڵام لە گەورەیی کاریگەرییەکانی بەدەر دەکەوێت ، ئەمەش کاتێک شتێکی قورس بەر سەر دەکەوێت و کاریگەری لەسەر خانەکانی مێشک دەکات . 
٥. کەم خەوی : یەکێکی دیکە لە ھۆکارەکانی لە بیرچونەوەی شتەکان بریتیە لە کەم خەوی ، چونکە کەم خەوی کاریگەری نەرێنی لەسەر تەواوی جەستەی مرۆڤ ھەیە بەتایبەتی مێشک . 
٦. دڵەراوکێ و راڕایی ، زۆربەی تەنگەژە دەروونییەکان کاریگەرییان لەسەر مێشکی مرۆڤ ھەیە و ئەم کاریگەرییەش نەرێنییە و وایان لێدەکات شتەکان  بۆ ماوەیەکی کاتی لە بیر بکەن . 
٧. کارکردنی زۆر و ماندووبوون : سەرقاڵ بوونی مرۆڤ بەکاری زۆر و ماندووبوونی زۆر لەکارەکەی وای لێدەکات شتەکان زووتر لە بیر بکات . 
٨. لاوازی پەیوەندی کۆمەڵایەتی ، گۆشەگیری بەشێک لە مرۆڤەکان کاریگەری نەرێنی لەسەر ژیان و بیرکردنەوەیان دەکات ، ئەمەش وا دەکات خێراتر شتەکان لە بیر بکەن بەبەراورد بەو کەسانەی لە رووی کۆمەڵایەتی چاڵاکترن . 
سەرچاوە | ثقف نفسك
 



490 بینین

زیاتر

Copyrights kurdzone.net. All rights Reserved@