kurdzone

 
 کارگێڕی

کەسی سەرکەوتوو بناسە  |  11/08/2023

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر

کەسی سەرکەوتوو لە ژیان ھەندێک تایبەتمەندی ھەیە کە وای لێدەکات لەگەڵ ئەوانی دیکە جیاواز بێت ، ھەموو شتێک بە چاوێکی ئەرێنی سەیر دەکات و گرنگترین تایبەتمەندییەکانی کەسی سەرکەوتوو بریتین لە : 
ھەلەکان دەقۆزێتەوە ، کەسی سەرکەوتوو لە ژیان دەرەفەتە بچووکەکان دەقۆزێتەوە بۆ ئەوەی کاری گەورەی پێ ئەنجامبدات . 
•زیاتر دەبەخشێت و کەمتر دەبات ، کەسی سەرکەوتوو مەیلی بە لای بەخشینە زیاترە ، چاوی لەکاری خەڵکی دیکە نییە، یەکێک لە ئامانجەکانی ژیانی بریتیە لە یارمەتیدانی کەسانی دیکە . 
لە دڵ نزیکە ، کەسی سەرکەوتوو بەردەوام لە خەڵکی نزیکە و بەشداریییان پێدەکات لە سەرکەوتنەکان و خۆشییەکانی و سوود لەکەسانی دیکەش وەردەگرێت. 
سوود لە ئەزموونەکان دەبینێت ، کەسی سەرکەوتوو خۆی وەک قوتابییەک دەبینێت بەردەوام ھەوڵی فێربوون دەدات و  سوود لە ئەزموون و تاقیکردنەوەی خۆی و کەسانی دیکەش دەبینێت . 
بەردەوام لە نوێبوونەوە دایە ، کەسی سەرکەوتوو چەق بەستوو نییە لەژیان بەردەوام بیری لای نوێبوونەوەیە لەکارەکانی دەستەوەستان ناوەستێت و کەسێکی رۆتینی نییە بەڵکو لە نوێکاری دەگەرێت بۆ ئەوەی لەکارەکانی شتی باشتر پێشکەش بکات . 
سەرچاوە | الموضوع



2354 بینین

زیاتر

Copyrights kurdzone.net. All rights Reserved@