kurdzone

 
 ئایینی

ئەگەر مێوانی من بوایە رێزم لێی دەگرت  |  20/07/2022

کوردزۆن

رۆژێکیان پیاوێک دەمرێت و دەینێژن، کاتێک دەگەرێنەوە شەو کەسێک دێتە خەونی یەکێک لە کەس و کارەکانی و پێی دەڵێت خوای گەورە لە تاوانەکانی ئەم کەسە خۆشبوو بەھۆی نزای فلانی کوری فلان…
کاتێک لەخەو ھەڵدەستێت دەچێتە لای کەسێکی دانا و شارەزا و خەونەکەی بۆ دەگێرێتەوە..
دانا و شارەزا پێی دەڵێت: بڕۆ بزانە لەکاتی بە خاک سپاردنی کێ لەوێ بووە کە ھەڵگری ئەو ناوە بووە، ئینجا بزانە چ نزایەکی بۆ کردوە!؟
کاتێک کەسەکە دەدۆزێتەوە لێی دەپرسێت: چ نزایەکت بۆ ئەو مردووە کردوە؟
ئەویش لە وەڵامدا دەڵێت: تاوەکو بە خاک سپێردرا من تەنھا یەک نزام دەکرد کە بەم شێوەیە بوو:
(( خوایە تۆ دەزانی ئەگەر ئەوە میوانی من بوایە رێزم لێی دەگرت، وا ئێستاش میوانی تۆیە رێزی لێ بگرە، کە خۆت بەرێزترینی بەرێزەکانی))
پاک و بێگەردی بۆ خوای باڵا دەست، چۆن لەکەسێک خۆش دەبێت بە نزای کەسێکی تر!!!
بۆیە پێویستە کاتێک کەسێکمان لێ دەمرێت لەجیاتی گریان و دڵتەنگی نزای بۆ بکەین، چونکە لەوانەیە بەھۆی نزایەک خوا بەزەیی خۆی بەسەر ببارێنێت و لێی خۆشبێت. 



5185 بینین

زیاتر

Copyrights kurdzone.net. All rights Reserved@