»  ئایینی

گفتوگۆی نێوان مۆبایل و قورئان ...

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
جارێکیان کچێک مۆبایلەکەی لە تەنیشت قورئانەکەی بەجێ ھێشت و چووە ئاھەنگی لەدایک بوونی یەکێک لە ھاوڕێکانی  ،لەم کاتەش گفتوگۆ لە نێوان مۆبایلەکە و قورئانەکە دروست بوو ..
مۆبایل : من دڵتەنگم , چونکە ئەمە یەکەم جارە من بەجێ بھێلێت .!
قورئانەکە : من خەڵک بەردەوام لەبیرم دەکەن ..
مۆبایل : ئەو بەردەوام قسە بەمن دەکات و و قسەی لەگەڵ دەکەن ..
قورئانەکە : من بەردەوام قسەیان بۆ دەکەم , بەڵام خەڵک نایانەوێت قسەم بۆ بکەن ..!
مۆبایل : من تایبەتمەندی زۆرم ھەیە , نامە دەنێرم و نامە وەردەگرم ..
قورئان : من چەندین نامەی دڵخۆش کەرم پێیە و چەندین بەڵێنی جوان لە خۆ دەگرم , لەگەڵ ئەمەش خەڵکەکە زۆر گرنگیم پێنادەن ..!
مۆبایل: من چەندین شەپۆڵ لە خۆ دەگرم کە کاریگەری نێگەتیڤیان لەسەر عەقڵ و جەستەی مرۆڤەکان ھەیە , لەگەڵ ئەوەش وازم لێناھێنن ..
قورئان : من پزیشکی  روح و دەروون و جەستەم , لەگەڵ ئەمەش وازم لێدەھێنن ..
مۆبایل : من خاوەنەکانم لە نێو خەڵک شانازیم پێوە دەکەن .
قورئان : من کەس نایەوێت بە ھاورێکانیم بناسێنێت .!

لەم کاتە کچەکە بە خێرایی گەڕایەوە  بۆ ئەوەی مۆبایلەکەی ببات ..
مۆبایلەکە رووی لە قورئانەکە کرد : بە یارمەتیت ئەو گەڕاوەتەوە بۆ ئەوەی من ببات .. , پێم نەگووتی ئەو ناتوانێت دەست بەرداری من بێت ..!

ئەم گفتوگۆیە خەیاڵیە , بەڵام لە رۆژگاری ئەمڕۆمان بووتە واقیع , وای لێھاتووە زۆرینەی خەڵک لەبەر مۆبایلەکانیان ھەموو شتە گرنگەکانی ژیانی خۆیان فەرامۆش دەکەن ..
پرسیارەکە ئەوەیە ,ئایا تۆش یەکێکی لەو کەسانە .. ؟


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
3667بینین‌‌‌
ساڵ پێشتر - Oct 26 2022 12:49PM