»  جوانکاری

ئایا پەتاتە لەسیستەمی پێنج ژەمە ھەژمار دەکرێت ؟

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
پەتاتە خۆراکێکی بەسوودە و سەرچاوەیەکی گەورەیە بۆ ووزە و ریشالەکان ھەروەھا ڤیتامین (B) و پۆتاسیۆم .

زۆرینەی دانیشتوانی ئینگلتەرا رێژەی پێویستی خۆیان لە ڤیتامین (C) لە پەتاتە وەردەگرن , ھەرچەندە پەتاتە رێژەی نێوان (١١ – ١٦ ملگ) ڤیتامین (C)  لەخۆ دەگرێت لە ھەر ١٠٠ گم پەتاتەیەک , بەڵام بەشێوەیەکی گشتی زۆری لێ دەخورێت.

کاتێک پەتاتە وەک بەشێک لە ژەمە خۆراک دەخورێت , لەم کاتە شوێنی سەرچاوەکانی دیکەی نیشاستە دەگرێتەوە وەک نان و مەعکەرۆنی و برنج , لەبەر ئەمە لەگەڵ سیستەمی پێنج ژەمە ھەژمار ناکرێت .

ھەروەھا ئەو سەوزەواتانەی کە لە سیستەمی پێنج ژەمە ھەژمار ناکرێن بریتین لە پەتاتەی شیرین , مۆزی ئەفریقی , چونکە ئەمانەش وەک خۆراکی نیشاستەیی ھەژمار دەکرێن .
ھەروەھا پەتاتەی شیرین و گێزەری سپی بەھەمان شێوە لە سیستەمی پێنج ژەمە ھەژمار ناکرێن , چونکە بەشێوەیەکی گشتی وەک بەشێک لە سیستەمی خۆراکی نیشاستەیی ھەژمار دەکرێن.

پەتاتە رۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە سیستەمی خۆراکی , بەتایبەتی ئەگەر لەگەڵ خوێ و روون نەکوڵێندرا , ئەگەر ھەتا لەگەڵ سیستەمی پێنج ژەمەش ھەژمار نەکرا لەرۆژێکدا , ئەوا سەرچاوەیەکی گرنگە بۆ ریشالەکان , لەبەر ئەمە پەڵکەکەی بمێنێتەوە باشترە بۆ ئەوەی زۆرترین رێژەی ریشال و ڤیتامین لەخۆ بگرێت , بۆنموونە ئەگەر پەتاتەی کوڵاو یا سوورکراوەت ئامادە دەکرد , پێویستە پەلکەکەشی بخۆیت .


«   ته‌واوی بابه‌ته‌ جوانكاریه‌كان ئامۆژگاری گشتین، بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری گونجاو سه‌ردانی پزیشك بكه‌! »  
«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
9400بینین‌‌‌
ساڵ پێشتر - Oct 26 2022 12:57PM