»  کورتەچیرۆک

دڵنیابە کوڕەکەم ماڵ بە بەخشین کەم ناکات

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
گەنجێک دوای ئەوەی لە گەورەترین زانکۆکان ئەمەریکا خوێندنی تەواو کرد گەڕایەوە وڵاتەکەی خۆی .
گەڕایەوە بۆ ئەوەی یارمەتی باوکی بدات لە فرۆشتنی کەلوپەلی کارەبایی ناوماڵ .
بینی ھەموو مانگێک باوکەکەی ئامێرێکی کارەبایی وەک جلشۆر و یا ساردکەرەوە یا تەلەفزیۆن بە خێزانێکی ھەژار دەبەخشێت .

کوڕەکەی کارەکەی باوکی ھات سوک سەیر کرد و ھەوڵیدا رێگری لەم کارەی بکات .
کوڕەکە دانیشت بۆ ئەوەی حیسابی ئەو بەخشینە باوکی بکات کە مانگانە و ساڵانە و لەماوەی دەساڵ چەند زەرەر بەباوکی دەکات لەم کارەی، ھەروەھا دانیشتبوو حیسابی ئەوەی دەکرد ئەگەر باوکی پارەی ئەم کەلوپەلانەی دەیبەخشێت لەکار خەرجی بکات چ سوودێکی لێ دەبینی .

دوای ئەوەی کوڕەکەی حیساباتی خۆی تەواو لەگەڵ باوکی دانیشت بۆ ئەوەی قەناعەتی پێبینێت واز لەم کارە بێنێت چونکە ھەڵەیە . 
ھەروەھا بە تێگەیشتنی کوڕەکەی ئەو کارەی باوکی دەیکات ناکۆکە لەگەڵ ئەو تێڕوانینە ئابوریەی ئەو خوێندویەتی لەبارەی ئابووری و بازرگانی لە زانکۆکانی ئەمەریکا .

باوکەکە پرسیارێکی لە کوڕەکەی کرد : ئایا ژمارەی سەگ زیاتر یا مەڕ ؟ 
کوڕەکەی گووتی : مەڕ

باوکەکە گووتی : ساڵانە سەگ چەند بێچووی دەبێت و مەڕ چەند بێچووی دەبێت ؟ 
کورەکە گووتی : لە ساڵێکدا سەگ زیاتر لە جارێک دەزێت و ھەر جارەی نزیکەی پێنج تا شەش بێچووی دەبێت، بەڵام مەڕ ساڵانە یەکجار دەزێت و یەک یا دوو بێچووی دەبێت .
باوکەکە گووتی : باشە خەڵک گۆشتی مەڕ دەخوات یا گۆشتی سەگ ؟ 
کوڕەکەی گووتی : بەدڵنیاییەوە گۆشتی مەڕ .! 
باوکەکە گووتی  باشە ئەگەر سەگ دوو ھێندەی زیاتری مەڕ بێچووی دەبێت و خەڵکیش گۆشتی مەڕ دەخوات و گۆشتی سەگ ناخوات، باشە بۆ چی ژمارەی مەڕ لە ژمارەی سەگ زیاترە ؟ 
کوڕەکە بێ دەنگ بوو و قسەی نەکرد ..! 
باوکەکە گووتی : چونکە ئێوە ئەم شتانە لە زانکۆکانی ئەمەریکا ناخوێنن .
کوڕی شیرینم ئەمە پێی دەگوترێت بەرەکەتی خودای گەورە، ھیچ کاتێکیش سامان بەخێر و چاکە کەم ناکات بەڵکو بەپێچەوانەوە زیاد دەکات .
چونکە تۆ پەیوەندی لەگەڵ خوای گەورە دەبەستیت و لەپێناو خودای گەورە ئەم کارە دەکەیت . 

پێغەمبەرمان (د.خ) دەفەرموێت (ماڵ بەبەخشین کەم ناکات ).
بۆیە ماڵ ببەخشە دڵنیا بە سەروەت و سامانەکەت بە بەخشین کەم ناکات .


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
5254بینین‌‌‌
3 ساڵ پێشتر - Jan 18 2021 2:04PM