»  ئایینی

بۆچی موسڵمانان گۆشتی بەراز ناخۆن ؟

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
یەکێک لە مامۆستاکان دەڵێت، ھاوڵاتیەکی ئەڵمانی لێی پرسیم بۆچی موسڵمانان گۆشتی بەراز ناخۆن؟

ھاوڵاتیە ئەڵمانیەکە گووتی لەرووی زانستی بۆم باس بکە نەک لە رووە ئاینیەکەی، ھەروەھا گووتی وەڵامێکی قەناعەت کارم بۆ بھێنە نەک قسەی ئەم لا و ئەولا .

مامۆستاکە گووتی : دەرفەتێکم پێبدە بۆ ئەوەی وەڵامەکەت بۆ ئامادە بکەم و بۆت شی بکەمەوە کە بۆچی گۆشتی بەراز حەرامکراوە لەرووی زانستیەوە .

مامۆستاکە دەڵێت لەچەندین سەرچاوە ئینگلیزی و ئەڵمانی و جیھانی گەڕام بۆ ئەوەی وەڵامێکی گونجاوم دەست کەوێت بۆ ئەوەی بیدەمە ھاوڕێ ئەڵمانیەکەم .

مامۆستاکە دەڵێت، کاتێک بەنێو پێگە جیھانیەکان دەگەڕام تۆشی شۆک بووم بەتایبەتی ئەوەی لە پێگەیەکی ئەڵمانی دۆزیمەوە :

سەرچاوە ئەڵمانیەکە بریتی بوو لە دەستەی ئەڵمانی بۆ چاودێری پێوانەی خۆراکی، ئەمەش پوختەی راپۆرتی دەستەکەیە لەبارەی گۆشتی بەراز ...
بەراز گۆشتی مردوو دەخوات، ئەگەر مردوەکە باوکیشی بێت . 
بەراز ھەموو شتێک دەخوات، وەکوو میز ھەتا میزی خۆی و پاشماوەی ئاژەڵەکانی دیکە، پیسایی ئەگەر تەریش بێت، کەلاشەی بۆگەنی و رووەکی پیس .
رێژەی ژەھری لاشەی بەراز ٣٠ ھێندەی لاشەی مەڕە .
بەراز ئارەقە ناکات، پێستەی وەک ئیسفەنج وایە و ھەموو پیسیەک ھەڵدەمژێت و ئەمەش خۆی لە خۆیدا کارەساتە. 
کاتێک گۆشتی مەڕ دەخۆیت پێویستیت بە ٦ تا ٩ کاتژمێر دەبێت بۆ ئەوەی ھەرسی بکەیت و جگەر رێژەیەکی کەمی ژەھرەکە لەماوەیەکی زۆر ھەڵدەمژێت، بەڵام گۆشتی بەراز لەماوەی دوو کاتژمێر ھەرس دەبێت و جگەری مرۆڤ دادەپۆشێت بە ژەھر .
نێرینەی بەراز لەگەڵ ھەموو ئاژەڵێک جووت دەبێت، ئەمەش وای لێدەکات چەندین نەخۆشی ھەڵبگرێت .
تەنھا دوای سێ کاتژمێر لە کوشتنی بەراز، کرم لەجەستەی دەردەچێت . 
ھەندێک جۆرە کرم ھەیە لە جەستەی بەراز دوای کوڵاندن و برژاندنیش ھەر دەمێنێت . 
کوڵاندنی گۆشتی بەراز پێویستی بە ٦ کاتژمێر ھەیە، ھەروەھا ناتوانی بیبرژێنی چونکە لە شوێنی خۆی دەتاوێتەوە، ئەمەش ھاوشێوەی گۆشتی مرۆڤە .
گۆشتی بەراز لە نەشتەرگەری جوانکاری بەکار دەھێندرێت وەک جێگرەوەیەک بۆ پێستەی مرۆڤ، ئەوانەی کاری تاتۆش دەکەن سەرەتا تاتۆیەکە لەسەر جەستەی بەراز تاقی دەکەنەوە. 
سەری بەراز خوێنی کەڵەکەبوو لەخۆ دەگرێت، چونکە تاکە گیانلەبەرە سەری بەرز ناکاتەوە. 
مووی بەراز تەنھا بە سووتاندن یا برژاندن لەناو دەچێت . 
بەراز ئەو خۆراکەی پێشی بۆن ناکات، بەڵکو چڵم و لیکاوی خۆی تێدەکات ئینجا دەیخوات.

مامۆستاکە دەڵێت : دوای ئەوەی ئەو زانیاریانەم خوێندەوە بۆ ھاوڕێ ئەڵمانیەکەم نارد، ئەویش وازی لە خواردنی گۆشتی بەراز ھێنا، لەوەش زیاتر ھەڵدەستا بەبڵاوکردنەوەی ئەو بابەتە لە پێگە ئەڵمانیەکان ولەسەری دەنووسی بۆچی موسڵمانان گۆشتی بەراز ناخۆن .


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
14219بینین‌‌‌
3 ساڵ پێشتر - Aug 17 2021 8:39AM