»  رەمەزان

بۆچی کێشی ھەندێک کەس لەمانگی رەمەزان زیاد دەکات ؟

کوردزۆن
ھەرچەندە رۆژووەوان ماوەیەکی زۆر خۆی بەدوور دەگرێت لە خواردن و خواردنەوە بەڵام لەگەڵ ئەوەش ھەندێک کەس لەم مانگە پیرۆز لەبری ئەوەی کێشیان کەم بکات، بەپێچەوانەوەوە کێشیان زیاد دەکات و قەڵەوتر دەبن، لەرووی زانستیەوە ھۆکاری ئەم حاڵەتە بۆ ئەمانەی خوارەوە دەگەڕێتەوە :

پەیرەو نەکردنی سیستەمێکی خۆراکی گونجاو لەنێوان بەربانگ و پارشێو .

خواردنی رێژەیەکی زۆر لە خۆراکی سوورکراوە و چەور و شیرنەمەنی کە رێژەیەکی زۆری کالۆری لەخۆ دەگرێت وەک پاقلاوە و کونافە، چونکە ھەندێک کەس وا دەزان کە جەستە پێویستی بە رێژەیەکی زۆری شەکر ھەیە تا ووزە بەرھەم بێنێت، ئەمەش کارێکی ھەڵەیە .

ھۆکارێکی دیکە ئەوەیە، ھەندێک کەس گەدەی خۆیان رانەھێناوە بۆ خواردنی خۆراکێکی کەم دوای برسی بوون بۆ ماوەی زیاتر لە ١٢ کاتژمێر.

ئەنجام نەدانی ھیچ چالاکیەکی رۆژانە و زیاتر پشوودان و خەواڵوو بوون .

ھەندێک کەس دوای بەربانگ راستەوخۆی دەخەون، ئەمەش ھۆکارێکە بۆ قەڵەوبوون . 



«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
2652بینین‌‌‌
3 ساڵ پێشتر - Apr 26 2021 1:54AM