»  دۆکیومێنتاری

چەند زانیاریەکی سەرنجراکێش دەربارەی مزگەوتی ئیستقلال(سەربەخۆیی) لە ئەندەنوسیا

کوردزۆن
دوای بەدەستھێنانی سەربەخۆیی ئەندەنوسیا لە ساڵی ١٩٤٩، بڕیاردرا بە دروست کردنی پڕۆژەیەکی نیشتیمانی بۆ سەربەخۆی.
ساڵی ١٩٥٥ پڕۆژەی دیزاین کردنی نەخشەی مزگەوتەکە دەستی پێکرد.
ساڵی ١٩٦١ بە فەرمی دەست کرا بە دروست کردنی مزگەوتی ئیستقلال .
دیزانی مزگەوتەکە لەلانەین ئەندازیارێکی کریستیان بە ناوی فرێدرێک سلیبانەوە داندراوە.
ساڵی ١٩٧٨ تەواو کرا و بە فەرمی کرایەوە.

- رووبەری مزگەوتەکە ٩.٧ ھێکتار (٩٧٠٠٠ م٢) .

- سێھەم گەورەترین مزگەوت لە رووی رووبەرە (سوننی) لەسەر ئاستی جیھان .

دەکەوێتە شاری جاکارتای پایتەختی ئەندەنوسیا لە نزیک مەیدانی ئازادی یە .

- مزگەوتەکە حەوت دەرگای ھەیە ھەریەکەی بە ناوێکە لە ناوەکانی خودا .
ژمارە حەوتەکە ئاماژەیە بۆ ژمارەی ئاسمانەکان.

- قوببەیەکی گەورە لە ناوەوەی مزگەوتەکە ھەیە کە تیرەکەی ٤٥ مەترە ئاماژەیە بۆ دەستی پێکردنی شۆڕشی سەربەخۆی ئەندەنوسیا لە ساڵی ١٩٤٥.

- قووببەی مزگەوتەکە لەسەر ١٢ ستوون(دینگە) وەستاوە (ئاماژەیە بۆ ١٢ ربیع الاول ،رۆژی لەدایک بوونی پێغەمبەری ئیسلام (درودی خوای لەسەر بێت) .

- ناوەوەی مزگەوتەکە لە ٥ قات پێک ھاتووە (ئاماژەیە بۆ پێنج روکنەکەی ئیسلام) .

- یەک منارەی ھەیە (ئاماژەیە بۆ بوونی یەک خودا) بەرزی بەشی سەرەوەی کە لە پێکھاتەی ستیلە ٣٠مەترە (ئاماژەیە بۆ ژمارەی جوزئەکانی قورئانی پیرۆز)، درێژی بەشی خوارەوەی منارەکە ٦٦.٦٦ مەترە(ئاماژەیە بۆ ژمارەی ئایەتەکانی قورئانی پیرۆز).

- شوێنی زیاتر لە ١٢٠,٠٠٠ نوێژ خوێن دەبێتەوە (لە تەواوی شورای مزگەوتەکەوە شوێنی نزیکەی ٢٠٠,٠٠٠ نوێژ خوێن دەبێتەوە).

تەنھا ناوەوەی ھۆڵی سەرەکی جیگای ٥٠,٠٠٠ نوێژ خوێن دەبێتەوە .

لە ئێستادا یەکێکە لە شوێنە گەشتیاریە ھەرە بەناوبانگەکانی ئەندەنوسیا و لە سەرانسەری جیھان گەشتیاران سەردانی دەکەن (جگە لەوەی موسڵمانان سەردانی دەکەن، ھەموو کەسێکی تر و ھەڵگری ھەموو ئاینێکی تر بۆیان ھەیە سەردانی بکەن بە بێ جیاوازی بەڵام دەبێت ڕێز لە بەھاکانی ناو حەرەمی مزگەوت بگرن لە جۆری جل وبەرگ (لە کاتی پێویست بوون جل و بەرگی تایبەت ئامادەکراوە بۆ پۆشین) .













«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
6349بینین‌‌‌
ساڵ پێشتر - Jul 20 2022 3:51PM
1