»  ئایینی

دایکە بمببورە نەمتوانی یەکەم و کۆتا داواکاریت جێبەجێ بکەم

کوردزۆن
لە تەمەنی ھەرزەکاریم زۆر لەماڵەوە دوور دەکەوتمەوە و شەوانە درەنگ دەگەڕامەوە ماڵەوە .
ئەم رەفتارەی من دایکمی زۆر توڕە دەکرد چونکە من لەماڵەوە نانم نەدەخوارد و زۆبەی کاتەکانی شەو و رۆژم لە دەرەوە بەسەر دەبرد و لەبەر ئەمە دایکم ناچار بوو رۆژانە لە پارچە کاغەزێک ھەندێک تێبینیم بۆ بنوسێت .

دایکم رۆژانە لەسەر دەرگای ساردکەرەوەکە ھەندێک تێبینی بۆ دەنووشیم وەک، خواردنم لەو شوێنە داناوە یاخود جلە پیسەکانت لەم شوێنە دابنێ بۆ ئەوە بۆت بشۆم .
لەگەڵ تێپەڕبوونی کات لێ راھاتبووم لەگەڵ رێنماییەکان و زۆربەی کاتی ھەرزەکاریم بەم شێوەیە بردە سەر .

شەوێکیان گەڕامەوە و دایکم جارێکی دیکە تێبینیەکەی لەسەر دەرگای ساردکەرەوەکە جێھێشتبوو، بەڵام من تەمبەڵیم کرد و نەمخوێندەوە و چووم نووستم. !!
بۆ بەیانی بینیم باوکم بانگم دەکا و فرمێسک لە چاوەکانیتی و ناخۆشترین ھەواڵی پێدام و گووتی دایکت مردووە ..!!

ئای ئەم رۆژ و ھەواڵە چەند بە ئازار بوو و خۆم گرت تا دایکمم ناشت و پرسەمان بۆ دانا و دواتر کە گەڕامەوە و دڵم پڕ ئازاربوو و چوومە سەر جێگاکەم راکشام .

لەم کاتە شتێکم بیر ھاتەوە و بەخێرایی راپەڕیم و رووم کردە لای ساردکەرەوەکە بۆ ئەوەی دوایین تێبینی دایکم بخوێنمەوە.

کاتێک چاوم بە نووسینەکە کەوت بەتەواوتی تاسام، چونکە دایکم نووسیبووی " گەر ھاتیە ماڵەوە بانگم بکە ھەست دەکەم زۆر نەخۆشم و پێویستە بمبەیتە نەخۆشخانە " .

ئەم جارە فەرمان و رێنمایی نەبوو، ئەمە تاکە داواکاری ئەو بوو و منیش پێم نەکرا بۆی جێ بەجێ بکەم .

(و قضی ربک الا تعبدوا الا ایاه و بالوالدین احسانا)، لەبەر ئەمە وریابە لەگەڵیان باش بە لەگەڵیان پێش ئەوەی کار لە کار بترازێت و تۆش پەشیمان بیتەوە .


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
7296بینین‌‌‌
3 ساڵ پێشتر - Jul 31 2021 11:21AM