»  جوانکاری

چی زیان بە قژت دەگەینێت

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
ھەندێک لە کچان و ئافرەتانی ئێمە ھەندێک ھەڵەی رۆژانە ئەنجام دەدەن کە دەبێتە ھۆی ئەوەی زیانێکی زۆر بە قژیان بگەینن، لەبەر ئەوە پێویستە لەسەریان ئاگاداری ئەو ھەڵانە بن، چونکە لە مەودای دوور زیانێکی زۆر بە قژیان دەگەینێت و چاکبوونەوەی ئەستەم دەبێت. 
لێرەدا بەکورتی ھەندێک لەو ھەڵانە دەخەینە روو کە ھەندێک کەس ئەنجامی دەدات. 
١.نارێکی لە بڕینی قژ.
یەکێک لەو کارانەی پێویستە ئەنجامی بدەیت ئەوەیە بەلایەنی کەم ماوەی دوو مانگ جارێک قژت ببڕیت، 
٢.بەرکەوتنی گەرمیەکی زۆر. 
گەر قژت بۆ ماوەیەکی زۆر بەر تیشکی خۆر کەوت یاخود ووشکەرەوەت (مجفیفە) زۆر بەکارھێنا، ئەوا تووشی تێکچوون دەبێت، بۆ دوورکەوتنەوە لەمەش پێویستە کرێمی تایبەت بە پێش وشکردنەوە بەکار بھێنیت. 
٣. بەکارنه‌ھێنانی بەستەرەوە(تۆقە) ئاسن یا لاستیکی. 
ھەوڵبدە قژت بە تۆقەیەکی قوماشی ببەستیتەوە، ئەگەر تۆقەکەش ئاسن یا لاستیک بوو ئەوا پێویستە بە قوماش رووپۆش کرابێت، چونکە ئەم دوو جۆرە زیان بە قژت دەگەینن. 
٤. زۆر دانه‌ھێنانی قژ.
ھەوڵبدە رۆژانە تەنھا دوو جار قژت شانە بکەیت، چونکە زۆر شانەکردنی دەبێتە ھۆی دەردانی رێژەیەکی زۆر چەوری و ھەروەھا گەر قژەکە تەڕ بوو ئەوا زۆری دەکەوێت. 
٥. گرنگی نەدان بەتەندروستی پێستەی سەر. 
رۆژانە جارێک مەساج بۆ پێستەی سەرت بکە، بۆ ئەوەی سوڕی خوێنی قژت چالاک بێت و خۆراکی پێ بگات. 
٦. بەردەوام شووشتنی قژ. 
یەکێک دیکە لەو ھەڵانە ئافرەتان ئەنجامی دەدەن رۆژانە قژیان ده‌شۆن، پێویستە بەلایەنی کەم دوو رۆژ جارێک پشوو بە قژت بدەیت و تەڕی نەکەیت، چونکە زۆر شوشتنی دەبێتە ھۆی لەدەستدانی چەوری سروشتی و وای لێدەکات زۆر وشک بێت. 
٧. بەکارھێنانی نەرمکەرەوەیەکی زۆر. 
کاتێک شامپۆ یا جەلی یا نەرمکەرەوە بەکار دەھێنیت وریابە زۆر بەکارمەھێنە، چونکە دەبێتە ھۆی لەناوبردنی قژ، بەکارھێنانی رێژەیەکی کەم بەسە بۆ خاوێنکردنەوە و نەرمکردنەوەی قژت. 
٨. بەکارھێنانی پێکھاتەی ھەڵە. 
پێویستە بزانیت قژت چ جۆرێکە و پێویستی بە چ جۆرە گیراوەیەک ھەیە، نا بێت بەشێوەیەکی ھەڕەمەکی پێکھاتەکان بە کار بھێنیت، چونکە زیان بە قژت دەگەینن. 
٩. رازی نەبوون بە سروشتی قژت. 
پێویستە لەسەرت رازی بیت بەو جۆرە قژەی ھەته‌ جا ھەر جۆرێک بێت، چونکە ئەمە یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی بتوانێت بەباشترین شێوە گرنگی پێبدەیت. 



«   ته‌واوی بابه‌ته‌ جوانكاریه‌كان ئامۆژگاری گشتین، بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری گونجاو سه‌ردانی پزیشك بكه‌! »  
«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
9815بینین‌‌‌
3 ساڵ پێشتر - Jan 18 2021 2:16PM