»  کوردستان

تاڤگەی باداوا

ارام روستایی - دامه‌زرێنه‌ری ماڵپه‌ر (نووسین)
لە گوندێکی خنجیلانە، کە کەوتۆتە نێو قەد چیایەک لە نزیک ناحیەی خەلەکان، ئەم گوندە پێی دەوترێت گوندی باداوا، لەم گوندەدا تاڤگەیەکی دڵ رفێنی لێیە کە بە تاڤگەی گوندی باداوا ناسراوە.
تاڤگەکە جوانیەکی سەڕنجراکێشی ھەیە، ساڵانە چەندین گەشتیاری کوردی و عەرەب و ھی تر روو لەم شوێنە دەکەن. 
بەھۆی ئەوەی رێگایەکی سەرەکی و باش بۆ ئەم تاڤگەیە ناچێت لای خەڵک ئاشنا نیە و ھەموو کەسێک پێی نازانێت.
ئەم وێنەیە لە ھاوینی ساڵی ٢٠١٦ گیراوە.

بۆ دابەزاندنی وێنەکە بە کواڵێتی بەرز
کلیک لێرە بکە


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
3310بینین‌‌‌
7 ساڵ پێشتر - Sep 4 2017 12:14PM
12