»  ناودارانی كورد

بەشێک لە ژیانی مامۆستا شکور مستەفا

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
شكور مستەفا  ١٩٢٨ – ٢٠٠٤

ناوی تەواوی شكور مستەفا عەبدوڵایە لە گوندی قامشەی سەر بەشارۆچکەی قەرەحەسەن لە پارێزگای کەرکوک لە دایک بووە .

سەرەتای خوێندنی تایبەت بوو بە لایەنی ئاینی و لە حوجرەکان بو ئینجا روویکردە کولێژی شەریعەت لە بەغدا و لەساڵی ١٩٥٥ کولێژی تەواو کرد .

بۆ ماوەی ١٥ ساڵ وەک مامۆستای زمانی عەرەبی لە دواناوەندییەکانی شاری کەرکوک وانەی گووتووتەوە، ئینجاکرا بەبەڕێوەبەری تێبینەران لە بەرێوەبەرایەتی گشتی خوێندنی کوردی ئەمەش لە وەزارەتی کاروباری باکوور بوو. 
ئینجا بووە توێژەری زانستی و سەرۆکی بەشی پەروەردە لەھەمان فەرمانگە، ئینجا پاش ماوەیەک گەڕایەوە کار مامۆستایەتی.

دواتر وەک وەرگێڕی یەکەم لە کۆڕی زانیاری کوردی دامەزرا و دواتر بووە ئەمینداری گشتی زانستی دەروونی کۆمەڵگە و دواجار بووە شارەزا لە کۆڕی زانیاری عێراق- دەستەی کوردی. 
مامۆستا شکور جگە لە زمانی کوردی زمانەی عەرەبی، تورکی، فارسی و ئازەری بەتەواوەتی دەزانی بەخوێندن و نووسینەوە، ھەروەھا شارەزاییەکی تەواوی لە ھەموو زاراوە کوردییەکان ھەبوو .

گرنگترین کارەکانی :
١.وەرگێڕانی کۆمەڵێک چیرۆکی منداڵان لە زمانی تورکی بۆ کوردی کە ھی نووسەری بولگاری (ئەنکیل کرالیچیڤب) بوو و لە ١٥٠ لاپەڕە پێکھاتبوو . 
٢. وەرگێڕانی ئەفسانەی چیای ئاگری لە تورکی بۆ کوردی کە ھی نووسەری کورد یەشار کەمال بوو . 
٣. وەرگێڕانی ئەفسانەی (کوێر ئۆگلۆ) لە زمانی تورکی بۆ زمانی کوردی کە ھی نووسەر یەشار کەمال بوو . 
٤. وەرگێڕانی رۆمانی (تەنەکە - الێفح) لە زمانی تورکی بۆ زمانی کوردی کە ھی نوسەر یەشار کەمال بوو و لە ١٠٠ لاپەڕە پێکھاتبوو . 
٥. وەرگێڕانی رۆمانی (العمود) لە تورکی بۆ کورد کە ھی نووسەر یەشار کەمال بوو و لە ٤٤٠ لاپەڕە پێکھاتبوو . 
٦. وەرگێڕانی رۆمانی (دمدم) لە کرمانجی سەروو بۆ شێوە زاری سۆرانی کە ھی نووسەر عەرەبی شەمۆ بوو . 
٧. وەرگێرانی کتێبی شاعیری کوردی عەبدوڵا گۆران لە ئەزەربیجانی بۆ زمانی عەرەبی، نامەیەکی دکتۆرا توێژەری کوردی ئازەربایجانی حوسێن عەلی شانۆڤ بوو (حوسێن کورد ئۆغلۆ) .
٨. وەرگێرانی کۆمەڵێک لە توێژینەوەی ئەدەبی و رەخنەیی لێکوڵینەوەی رۆژنامەوانی کە ھی نووسەری بەناوبانگ یەشار کەمال بوو . 
٩. وەرگێرانی کۆمەڵێک لە چیرۆکەکانی نووسەری بەناوبانگ عەزیز نەسین لە تورکی بۆ کوردی . 
١٠. نووسینی کۆمەڵێک توێژینەوە لە بواری ئەدەب و رەوانبیژی کوردی . 
١١. وەرگێرانی کۆمەڵێک لە شیعرەکانی  شاعیر نازم حیکمەت لەزمانی تورکی بۆ زمانی کوردی . 
١٢. وەرگێرانی داستانی شێخ بەدرەدین، کە ھی نووسەر نازم حیکمەت بوو لە زمانی تورکی بۆ زمانی کوردی. 
١٣. رۆلی ھەبووە لە نووسینی زۆرینەی کتێبەکانی زمان و ئەدەبی عەرەبی تایبەت بە قوتابخانەکان کە لە خوێندنی کوردی دەخوێندرا . 
١٤. رۆلی ھەبووە لە وەرگێڕانی کۆمەڵێک کتێبی قوتابخانەکان بۆ قۆناغە جیا جیاکانی خوێندن، ھەروەھا وەرگێڕانی کۆمەڵێک کتێبی مێژوویی و کەلەپووری و زمانەوانی کە پەیوەندییان بە گەلی کورد ھەیە، ھەروەھا نووسینی کۆمەڵێک وتار و توێژینەوە و لێکۆڵینەوە و بڵاوکردنەوەی لە رۆژنامە و گۆڤارەکان . 
١٥. ھەرووەھا لەگەڵ مامۆستا محمد عەبدولەکەریم مودەریس کتێبی (مێژووی میرنشینی بابان) یان لە زمانی تورکی وەرگێرایە سەر  زمانی عەرەبی . 


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
2902بینین‌‌‌
6 ساڵ پێشتر - Jan 13 2018 11:54AM