»  گفتوگۆ

یارمەتیدانی منداڵەکەت لە بنیادنانی ھێزی ناوەکی

کوردزۆن
ھێزی ناوەکی، زۆرجار پێی دەوترێت "نەرمی و جیڕی" توانای مامەلەکردنە لەگەڵ حاڵەتەکانی ڕاڕای و دڵەڕاوکێ کەوا ژیان تووشی ئێمەی دەکات.
بنیادنانی ھێزی ناوەکی بە کردارە سادەکان یان بیرۆکەکان دەستپێدەکات کە منداڵەکەت خۆی ڕادێنێت لەسەری. وەکو پلاندانان بۆ ئەوەی کە دواتر ئەنجامی دەدات و فێری دەبێت، وە پەسەندکردنی گۆڕانکاریەکان. ھێزی ناوخۆیی دەتوانێت یارمەتی منداڵ بدات لە ڕووبەڕووبونەوەی کێشەکان. ئەو منداڵانەی کەوا جیڕ و بەھێزن.
ئەمەش وا لە منداڵ دەکات کە گەورەبوو، وە بووە کەسێکی پێگەیشتوو، بەرگەی ئازار و مڵملانێی زیاتر بگرێت، وە مامەڵەی باشتر لەگەڵ ئەندامانی خێزان و دەورووبەری بکات. وە دەتوانێت باشتر خۆی لە کارە خڕاپ و نەشیاوەکان بەدوور بگرێت، بۆ نموونە وەکو ( ماددە ھۆشبەرەکان و جگەرەکێشان و ماددە کحولیەکان).
وە ھەروەھا زیاتر متمانەی بە خۆی دەبێت و ڕێنمایەکان باشتر وەردەگرێت و بە شێوەیەکی چاکتر مامەلە لەگەڵ کەسانی نوێ و خەڵکی جیاواز دەکات، لە ژیانیدا گەشبین دەبێت و زوو ناکەوێت.
زۆرجار منداڵان سەرمان دەسوڕمێنن بەوەی تا چەند نەرم و نیان و بەھێزن. بەڵام دەتوانن کاری زیاتریش لەوەی ئەنجامی دەدەن ئەنجامی بدەن، بۆیە وەک دایک و باوک ھاوکاری منداڵەکەت بکە بەھێزتر گەورەبێت و بەرەوپێش بچێت.
بە کارکردن لە بەرەوپێشچونی ھێزی ناوەکی منداڵەکەت، ئەوا تۆ ئامرازە پێویستەکانی ھەستی و ھۆشی پێدەبەخشیت بۆئەوەی تەندروست و بەختەوەر بمێنێتەوە لە تەواوی ژیاندا.


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
3719بینین‌‌‌
6 ساڵ پێشتر - Mar 9 2018 1:59PM