»  خواردن و خواردنەوە

چۆنیەتی ئامادەکردنی فەلافل بە شێوەیەکی ئاسان و خۆش

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
فەلافل یەکێکە لە خواردنە میللیەکان و لە ئێستادا لە زۆربەی وڵاتان بە کوردستانی خۆشمانەوە لە زۆربەی خواردنگەکان ھەیە، لە لایەک لەرووی تەندروستیەوە زۆرباشە و نرخەکەشی ھەرزانە و تامێکی تایبەت و خۆشیشی ھەیە.

لەگەڵ ئەوەی خەڵکێکی زۆر فەلافل دەخۆن بەڵام نازانن پێکھاتەکانی چین و زیاتر خەڵک لە بازار بەشێوەی لەفەیەک یا بەشێوەی ئامادە نەکراو بە کیلۆ دەیکرێت و دەیباتەوە ماڵەوە و سووری دەکاتەوە و لەگەڵ تەماتە و خەیار و شتی دیکە دەیخوات .

بەڵام دەبێت ئەوە بزانین کە ئامادەکردنی فەلافل کارێکی زۆر ئاسانە و دەتوانی لە ماڵەوە بە شێوەیەکی خاوێن و ئاسان ئامادەی بکەیت .

پێکھاتەکانی فەلافل : 
نیو کوپ پاقلەی خاوێن .
نیو کیلۆ نۆک، بەڵام دەبێت رۆژێک پێشتر لە ناو ئاو دابێت .
دوو پیازی کەرتکراو.
یەک کوپ مەعدەنووسی وورد کراو.
دوو کەوچک کەرەوزی ووردکراو .
یەک کەوچکی گەورەی کاری .
یەک کەوچکی بچووکی بیکاربۆناتی سۆدیۆم (سۆدا).
یەک مشت بیبەری رەش . 
یەک کەوچک بەھاراتی تێکەڵ . 
ھەندێک خوێ . 
زەیت بۆ سوورکردنەوە .

چۆنیەتی ئامادەکردن : 
دەبێـت پاقلەکە و نۆکەکە رۆژێک پێشتر لە ناو ئاودابێت.
مەعدەنووسەکە لەگەڵ کەروزەکە وورد دەکرێت و تێکەڵی پاقلە و نۆکەکە دەکرێت ئینجا پیازەکە و سیری بۆ زیاد دەکرێت و ئینجا خوێ و کاری و بەھاراتی پێدا دەکەیت.
ئەم پێکھاتەیە دەخەیتە نێو مەکینەی ووردکردنی گۆشت و چەند جارێک دەیشلێیت بۆ ئەوەی ھەویرێکی پتەومان دەست کەوێت ئینجا سۆدای تێدەکەیت.
ئینجا ئەم ھەویرە بۆ ماوەی کاتژمێرێک جێدەھێلێت و بە دەست دەیشلێیت. 
ئینجا قالبی تایبەتی فەلافل دەھێنێت بۆ ئەوەی دەست بە سوورکردنەوەی بکەیت . 
دوای ئەوەی لە ناو زەیتەکە سوورکراوە، دەری دەھێنێت و دەتوانی لەسەر خوانەکەت لەگەڵ خەیار و تەماتە و پیاز پێشکەشی بکەیت . 

سەرچاوە | الموضوع


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
3929بینین‌‌‌
6 ساڵ پێشتر - Jul 13 2018 2:58PM