»  خواردن و خواردنەوە

چۆنیەتی ئامادەکردن و کوڵاندنی باینجان بە شێوەیەکی بەتام

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
باینجان یەکێکە لە خۆراکە سەرەکییەکان بەتایبەت لەوەرزی ھاوین و باینجا لە رووی قەبارە و رەنگەوە لە شوێنێک لەگەڵ شوێنێکی دیکە جیاوازی ھەیە و چەندین ڤیتامین لە خۆیەوە دەگرێت بەتیبەتی ڤیتامین (ب ١) کە مادەی سیامین لەخۆیەوە دەگرێت و یارمەتیدەرێکی بەھێزە بۆ کۆئەندامی دەمار و ھاوسەنگی لە نێوان دەمارەکان و ماسولکەکان دروست دەکات و ھەروەھا سیامین یارمەتیدەرە بۆ شیبونەوەی شەکر لەناو لەش و پارێزگاری لە خانەکانی دەمار دەکات .

چۆنیەتی کوڵاندنی باینجان 

ئامادەکردنی ترشی باینجانی تورکی :
 
پێکھاتەکان : 
یەک باینجان . 
یەک سەلکە پیازی مام ناوەند و بە باشی وورد کرابێت . 
دووسەد گرام گۆشتی وورد کراو. 
یەک پارچە بیبەری تیژی سوور و بە باشی وورد کراو بێت . 
دوو پارچە سیر کە کەرت کرابێت . 
یەک پارچە بیبەری زەرد، کە کەرت کرابێت بە شێوەی بچووک . 
دوو لاچک پیازی سەوز کە کەرت کرابێت بۆ پارچە پارچە . 
یەک کەوچک مەعجونی تەماتە بتاوێندرێتەوە لەناو نیو کوپ ئاو. 
یەک سەلک تەماتە، با دانەیەکی گەورە بێت و وورد کرابێت .
نیو کوپ زەیتی زەیتون .
یەک کەوچک بەھاراتی تێکەڵاو .
یەک مشت خوێ.

چۆنیەتی ئامادەکردنی : 

باینجانەکە سپی دەکەین و دەیکەینە چەند پارچەیەک و لەناو ئاوی دادەنێین بۆ ماوەی سی خولەک دواتر ووشکی دەکەینەوە .
ئینجا پارچە یباینجانەکان سوور دەکەینەوە لەناو زەیت و دوای ئەوەی سورکراوە لەسەر کاغەزێکی تایبەتی دادەنێین بۆ ئەوەی زەیتەکە بمژێت . 
گۆشتەکە لەگەڵ پیازەکە و سیرەکە لەناو مەقلەیەک دادەنێت و تێکەڵی دەکەیت تا نەرم دەبێت و ئاوی گۆشتەکە ووشک دەبێت . 
ئینجا تەماتەکە ووردکراوەکە لەگەڵ خوێ و بەھارات و مەعجونی تەماتەکە تێکەڵ دەکرێت، ئینجا بیبەرە سەوز و زەردەکەی تێکەڵ دەکرێت ئینجا پیازەکەی بۆ زیاد دەکرێت بۆ ماوەی پێنج خولەک ئەم پێکھاتەیە دەکوڵێندرێت . 
پارچە باینجانەکە ئامادە دەکەین و لەسەر سینیەک دادەنێین و ئینجا تێکەڵەی گۆشتەکەی لەسەر دادەنێین و ئینجا کوپێک ئاوی لەسەر دەکەین و ئینجا دەیکوڵینین بۆ ماوەی ١٥ خولەک ئینجا ئامادە دەبێت بۆ خواردن لەگەڵ برنج یان هەر خوانێکی تر کە حەزی پێ بکەیت .

سەرچاوە | الموضوع


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
3505بینین‌‌‌
6 ساڵ پێشتر - Jul 20 2018 2:59PM