»  خواردن و خواردنەوە

چۆنیەتی ئامادەکردنی گۆشت و برنجی مەندی

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
مەندی یەکێکە لەو ژەمە خۆراکانەی کە ھەوادارێکی زۆری ھەیە بەتایبەتی لە کۆمەڵگەی عەرەبی، چونکە ھەم خواردنێکی خۆشە و ھەروەھا ڤیتامینێکی زۆر لە خۆ دەگرێت: 

مەندی بە گۆشت

پێکھاتەکان : 

یەک کیلۆ گۆشتی نەرمک .
یەک کیلۆ برنجی دەنک درێژ .
دوو کەوچکی بچووکی خوێ. 
نیو کەوچکی بچووکی بیەر . 
حەفت کوپ شۆربای گۆشت . 
نیو کەوچک بیبەری سپی . 
یەک کەوچکی گەورەی ماجی . 
دوو دانە قورفە (ھێل و دارچین). 
١٠ دەنک قەرنەفل. 
١٠ دەەنک ھێل .
چوار کەوچکی گەورەی زەیتی مازۆلا.

چۆنیەتی ئامادەکردنی : 
کیلۆ گۆشتەکە لەناو سینیەک دادەنێنین و بە باشی دایدەپۆشین و خوێ و بیبەری رەشی پێدا دەکەین و لەسەر ئاگرێکی ھێمن دادەندرێت بۆ ماوەی دوو کاتژمێر، کاتێک گۆشتەکە کوڵا لەناو فرنەکە دەریدەھێنین و ئەو چەوریەی لێی دروست بووە لەگەڵ شەش کوپی دیکەی شۆربای گۆشت بۆ ئەوەی بە برنجەکەی دابکەین. 

ئینجا بەھاراتەکانی وەک خوێ و بیبەری رەش و ھێل و بیبەری سپی و کەوچکێک ماجی و ھەندێک دارچین و قەرنەفل و بەگۆشتەکەی دادەکەین و بە پارچەیەک کاغەزی قەسدیر دایدەپۆشین .

ئینجا کاری بە گۆشتەکە دادەکەین و برنجەکەی لەگەڵ گۆشتەکە دادەنێنین و دەیخەینەوە ناو فرنەکە بۆ ماوەی یەک کاتژمێر و ھەر کاتێک برنجەکە پێگەیشت ئەوا لەناو فرنەکە دەریدەھێنین و دەتوانی لە ناو قاپی تایبەت پێشکەشی بکەین.


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
4487بینین‌‌‌
3 ساڵ پێشتر - Jul 31 2021 11:17AM