»  زۆنی زانیاری

ئەفەندی، بە واتای چی دێت ؟!

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
وشەیەکی تورکییە بەڵام لە بنەڕەتدا یۆنانیە و تورکەکان لە سەدەی ١٣ بەکاریان ھێناوە، ئەم نازناوە بە سەرۆکی نووسەران دەگوترا(رەئیس ئەفەندی) ھەروەھا بە قازی ئەستەنبوڵ دەگوترا (ئیستابۆلی ئەفەندیسی)، دواتر ئەم وشەیە وەک نازناوێک بۆ بۆ شازادەکان و منداڵەکانی سوڵتان بەکار دەھات دواتریش وای لێھات بە گەورە پیاوانی ئاینی و ئەفسەران و فەرمانبەران دەگوترا، تا ئێستاش لە ناو خەڵکی ئەم دەستەواژەیە بەکار دێت بۆ خەڵکی خوێندەوار.


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
3319بینین‌‌‌
ساڵ پێشتر - Jun 25 2022 12:18PM