»  کورتەچیرۆک

نرخی جوانیەکەت چەندە ؟

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
لە ساڵی ٢٠٠٧ کچێکی جوانی سویدی ریکلامێکی بۆخۆی کرد و بە بێ ناوھێنانی خۆی تێیدا نووسیبووی " دەمەوێت شوو بە پیاوێکی دەوڵەمەند بکەم کە داھاتی ساڵانەی لە ٥٠٠ ھەزار دۆلار کەمتر نەبێت و ھەروەھا ھەندێک مەرجی دیکەشم ھەیە بۆ ئەم ھاوسەرگیری  
دواتر کەسێک بەم شێوەیەیە وەڵامی دایەوە 
خاتوونە جوانەکە. 
نووسینەکەی تۆم بە ووردی خوێندەوە و مەزەندە دەکەم کە کچانی جوان زۆرن و وەک تۆ و دەمەوێت شیکردنەویەکی راستیانە بۆ نوووسینەکەت بکەم. 
من وەبەرھێنەرێکی شارەزام و داھاتی ساڵانەم لە ٥٠٠ ھەزار دۆلار زیاترە و ئەمەش لەگەڵ داواکارییەکانی تۆ یەک دەگرێتەوە. 
وەک بازرگانێک تێڕوانینی من ئەوەیە کە ھاوسەرگیری کردن لەگەڵ تۆ بڕیارێکی خراپە، ئەمە وەڵامە کورتەکەمە، بەڵام با بۆت روون بکەمەوە لەبەرچی. 
ئەوەی تۆ دەیکەیت گرێبەستێکی شکست خواردووە چونکە گۆڕینەوەیەک لەنێوان جوانی تۆ و پارەی من.
کەسی یەکەم (A) کە جوانی ھەیە و کەسی دووەم (B) کە پارە لەبەرامبەر ئەم جوانییە دەدات، گرێبەستێکی دادپەروەرانەیە و روونە ،  بەڵام لەگەڵ ئەوەش کێشەیەکی گەورە ھەیە لەم بابەتە. 
چونکە بە تێپەڕبوونی کات و پاش چەند ساڵێک جوانی بەرەو نەمان دەچێت و کەم دەبێتەوە، بەڵام پارەکانی من زیاد دەکەن و ھیچ ھۆکارێکی روون نییە بۆ کەمبوونەوەی. 
بەتێڕوانینی من پارەکانم زیاد دەکات و ساڵانە زیاتر دەبێت، بەڵام جوانیەکەی تۆ ساڵ لە دوای ساڵ کەم دەبێتەوە . 
لەبەر ئەمە لەرووی ئابووریەوە من نموونەی بنەڕەتی چەسپاووم کە بەردەوام لەبەرزبوونەوە دام و تۆ بنەڕەتی بەکارھاتووی و بەردەوام نرخت لە دابەزینە، ئەگەر جوانیەکەت ھەموو ئەو شتە بێت کە ھەتە، ئەوا کێشەکە گەورەتر دەبێت چونکە نا بیتە تەنھا کەرەستەیەکی ئاسایی بەکارھاتوو بەڵکو دەبیتە بەرھەمێک کە ماوەی بەسەرچوونی زوو تەواو دەبێت و ئەمەش تەنھا لەماوەی ١٠ ساڵ روودەدات. 
لە بۆرسەی وول ستریت بەردەوام دەڵێن، ھەموو پرۆسەیەکی بازرگانی بنەمای گۆڕینەوەی ھەیە، ھاوسەرگیریش لەگەڵ تۆ شێوەیەکە لە شێوەکانی گۆڕینەوە. 
کاتێک بەھات (جوانیت) نامێنێت  دەبێت بتفرۆشین، لەبەر ئەمە کارێکی باش نییە بۆ ماوەیەکی زۆر لای خۆمان بتھێلینەوە، ئەمەش وەک ھاوسەرگیری کردن لەگەڵ تۆ. 
لەوانەیە کەمێک رەق بم بەڵام بڕیاری دانایانە لەم بابەتە بریتیدەبێت لەو کەرستەیەی کە بەھای دادەبەزێت یا دەبێت بیفرۆشین یا بە کرێی بدەین. 
ھەرکەسێک داھاتی ساڵانەی ٥٠٠ ھەزار دۆلار زیاتر بێت کەسێکی دەبەنگ نییە، و ئەو بنەمایە دەزانێت، لەوانەیە دڵخۆش بێت کە ژوانێکت لەگەڵ ببەستێت بەڵام ئەستەمە ھاوسەرگیریت لەگەڵ بکات. 
لەبەر ئەمە ئامۆژگاریت دەکەم واز لەو بیرۆکەیە بێنی کە ھاوسەرگیری لەگەڵ پیاوێکی دەوڵەمەند بێنی تەنھا لەبەر ئەوەی جوانی، ھەروەھا تۆ دەرفەتت ھەیە خۆت ببیت بە یەکێک لەوانەی کە ساڵانە ٥٠٠ ھەزار دۆلاری ھەبێت، ئەمەش بژاردەیەکی باشترە لەوەی بەدوای پیاوێکی دەبەنگ بگەڕێیت بۆ ئەوەی ئاواتەکانت بھێنێتە دی. 



«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
3255بینین‌‌‌
3 ساڵ پێشتر - Jul 31 2021 11:07AM