»  رەمەزان

چۆنیەتی پارێزگاری کردن لە جوانیەکەت لەمانگی رەمەزان

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
چۆنیەتی پارێزگاری کردن لە جوانیەکەت لەمانگی رەمەزان 


بەشێک لە خانمان لە مانگی رەمەزانی پیرۆز رووبەرووی کێشەی وشک بوونی پێست رووخساریان دەبنەوە و ھەروەھا ھەندێکیان پرچیان نەرمی نامێنێت و بۆنی دەمیان ناخۆش دەبێت، بۆ ئەم مەبەستە لەم بابەتە ھەندێک رێنمایی  دەخەینە روو بۆ ئەوەی لەم کێشانە رزگارتان بێت. 
١.نابێت ھەنگاوە یەکەمەکانی گرنگیدان بە رووخسار پشتگوێ بخەیت وەک بەکارھێنانی نەرمکەرەوە و بەتەڕ راگرتنی پێستی رووخسارت. 
٢. دوای بەربانگ کردنەوە خانمی بەرێز ھەوڵبدە زیاتر لە ھەشت کوپ بخۆییتەوە ئەمەش بە قۆناغی جیاواز  تا پارێزگاری لەتەڕیەتی لەشت بکەیت. 
٣. بۆ پارێزگاری کردن لە بۆنی دەمت لەکاتی بەرۆژوو بوون، ھەوڵبدە کوپێک چای سەوز لە کاتی پارشێو بخۆیتەوە، چونکە جۆرە مادەیەکی دژە بەکتریای تێدایە و رێگری لە بۆنی ناخۆشی دەم دەکات، ھەروەھا دەتوانی ھەندێک ھێل و دارچین لەناو چایەکەت بکەیت کە ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ لەناوبردنی بەکتریا و بۆنخۆشکردنی دەم. 
٤. لەکاتی بەربانگ سەوزەواتی وەک مەعدەنووس و کەرەوەز و نەعناع بخۆ، چونکە ئەمانە مادەی کلۆرۆفیلی تێدایە و بەرەنگاری میکرۆب دەبێتەوە و بۆنی دەم خۆش دەکات. 
٥. ھەفتانە حەمام زەیتێک ئامادە بکە بۆ ئەوەی قەرەبووی ئەو مادانە بکەیتەوە کە قژت لە دەستی داوە لە کاتی بەرۆژوو بوون و بۆ ئەم مەبەستەش زەیتی زەیتون و زەتی گوێزی ھیندی و زەیتی باوی و کونجی بەکار بھێنە. 
٥. پارێزگاری لە کاتی خەو بکە و با رۆژانە کاتەکانی نووستنت لە شەش کاتژمێر کەمتر نەبێت و ھەوڵبدە لەکاتی رۆژ مکیاژێکی زۆر بەکار نەھێنی چونکە زیانی زۆرە لەم کاتانە . 
سەرچاوە | پێگەی سیدتی 



«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
2316بینین‌‌‌
ساڵ پێشتر - Jul 16 2022 3:41PM