»  رەمەزان

باشترین نەریتەکانی جەژن

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
لەگەڵ ھاتنی جەژنی رەمەزانی پیرۆز پێویستە وەک تاکێکی موسڵمان بە شێوەیەکی جوان پێشوازی لە جەژنی رەمەزان چونکە ئەم جەژنە تایبەتمەندی خۆی ھەیە بە تایبەتی بۆ ئەوانەی کە لەمانگی رەمەزان بەرۆژووبوونە، و ئەم جەژنە وەک خەڵاتێکە بۆ ئەوەی تێیدا ھەست بەخۆشی بکەن . 
ھەندێک کار ھەیە پێویستە زووتە خۆت بۆ ئامادە کردبێت و پێش جەژن  ئامادە بێت لەوانە:  

. جەژنانە لەگەڵ ھەموو دراوسێ و دۆستەکانت بکە بەمەش خێرێکی زۆرت دەگاتی. 
. پیرۆزبایی جەژن لەھەموو ئەندامانی خێزانەکەت بکە و بەدڵخۆشییەوە جەژنانە بکە چونکە خێرێکی زۆرت پێدەگات. 
. دواتر سەردانی ماڵە دراوسێکان بکە و با ئەم کارەش بە کۆمەڵ بێت بۆ ئەوەی خۆشییەکی زیاتر بە کارەکانتان دیار بێت و گەردەن ئازایی بکەن و لاپەڕەیەکی نوێ ھەڵدەنەوە . 
. لەنێو ھەموو خۆشییەکانی جەژن کەسانی نەدار و ھەژار لە بیر مەکە و پێویستە پێشەکی گەر بە شتێکی کەمیش بێت یارمەتیت دابن، گەر بیریشت چووە ئەوا دەتوانیت لە رۆژانی جەژن ئەم کارە قەرەبوو بکەیتەوە. 
. سیلەی رەحم بە جێ بگەینە و تا پێت دەکرێت سەردانی خزم و کەسوکار و نەخۆشەکان بکە بۆ ئەوەی پاداشتێکی زۆرت پێبگات. 
. بۆ پارێزگاری لە تەندروستی خۆت، تا پێت دەکرێت لە رۆژانی جەژن شیرینی کەم بخۆ، بۆ ئەوەی جەستەت قۆناغ بە قۆناغ بێتەوە سەر خۆی و رێچکەی خۆی وەربگرێت. 

سەرچاوە | الموضوع 



«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
3668بینین‌‌‌
4 ساڵ پێشتر - May 13 2021 12:51AM