»  جوانکاری

چۆن نینۆکەکانت بەھێز دەکەیت

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر

نینۆک یەکێکە لە بەشە گرنگەکانی لەشی مرۆڤ و سوودێکی زۆریشی بۆ مرۆڤ ھەیە لەبەر ئەمە پێویستە پارێزگاری لێبکرێت بەردەوام ئاگاداری بیت و رێگە نەدەیت لاواز بێت، لەم بابەتە ھەندێک ئامۆژگارییەکەتان بۆ دەخەینە بۆ ئەوەی بتوانن بەھۆیەوە پارێزگاری لە تەندروستی نینۆکەکانتان بکەن و بە بەھێزی رایبگرن. 
جگە لە بەکارھێنانی نینۆک ھەوڵبدە (موبەرد) یش بەکار بێنی بۆ ئەوەی لاکانی بە شێوەیەک رێک دەربکەوێت . 
نینۆک تایبەتت با ھەبێت بۆ بڕینی نینۆکت و ھەر کاتێک پێستەی زیادە لە تەنیشتەکان دەرکەوت، بە نینۆک بڕ بیبڕە و نەکەی ددانت بۆ ئەم مەبەستە بەکار بێنی، چونکە دەبێتە ھۆی گواستنەوەی بەکتریا بۆ ئەم ناوچەیە. 
ئەو خۆراکانە بخۆ کە یارمەتیدەرن بۆ بەھێزکردنی نینۆک و ھەروەھا ڤیتامینەکانی (A,C,D,E) بەکار بێنە بۆ ئەوەی نینۆکەکانت بەھێزتربن . 
ھەروەھا ئەو خۆراکانە بخۆ کە رێژەیە زۆر مادەی ئاسن و کالسیۆم و بیۆتینی تێدایە، چونکە ئەم کانزایانە جگە لەوەی نینۆک بەھێز دەکەن، کاریگەریان لەسەر قژ و رووخساریش ھەیە . 
رۆژانە بۆیە نینۆک بەکار مەھێنە، ھەروەھا ئەسیتۆنیش زۆر بەکار مەھێنە، چونکە ئەم مادەیە راستە بۆیەی نینۆک لێدەکاتەوە، بەڵام ئەم مادەیە مادەی کھولی لە خۆ دەگرێت و دەبێتە ھۆی ئەوەی دەستت چرچ و لۆچ بیتن و ھەروەھا نینۆکەکان لاواز دەکات، ھەروەھا وا باشترە دەستت بە سابون بشۆی بۆ ئەوەی بەکتریا نەھێلێت. 
نینۆکەکانت بە کار مەھێنەبۆ لێکردنەوەی قەپاغی بیبسی ، چونکە نینۆکەکانت دەشکێنی. 
ھەرکاتێک شەوانە کرێمت لەدەستت دا، ئەوا دەستکێشێک لە دەست بکە بۆ ئەوەی نەرمی بە نینۆکەکانت ببەخشێت . 
ئەو بەرھەمانە بەکاربھێنە کە پێکھاتەی سروشتی لە خۆ دەگرێت لەگەڵ ئەو ڤیتامینانەی کە نینۆک بەھێز دەکات. 
رۆژانە چەند جارێک کرێمی تایبەت بە نینۆک بەکار بھێنە بەتایبەتی ئەو رۆژانەی کە ئاوێکی زۆر بەر دەستت دەکەوێت. 
سەرچاوە | الموضوع



«   ته‌واوی بابه‌ته‌ جوانكاریه‌كان ئامۆژگاری گشتین، بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری گونجاو سه‌ردانی پزیشك بكه‌! »  
«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
3195بینین‌‌‌
5 ساڵ پێشتر - Sep 30 2019 3:11PM