»  راپۆرت

سوودەکان و زیانەکانی مۆز

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر

مۆز یەکێکە لە گرنگترین میووەکانی جیھان و سەرچاوەیەکی خۆراکی گرنگە لە ھەندێک وڵاتی جیھان، لە بنەڕەتدا مۆز دەگەڕێتەوە بۆ وڵاتانی باشووری رۆژھەڵاتی ئاسیا و لە ئێستاشدا لە ناوچە گەرمەکانی جیھان دەچێندرێت. 
مۆز سەرچاوەیەکی خۆراکی گرنگە بەھۆی بوونی چەندین تووخمی خۆراکی لە پێکھاتەکانی لەوانەش مادە ریشالیەکان و دژی ئۆکسید و ڤیتامینات و کانزاکان . 
مۆز چەندین شێوە و قەبارەی جیاوازی ھەیە و ھەروەھا رەنگی جیاوازیشی ھەیە .
مۆز کاتێک بە تەواوەتی پێنەگەیشتووە رەنگی سەوزە و کاتێک گەشە دەکات رەنگی دەبێتە زەرد ئەمەش بە ھۆی مادەیەکی نیشاستەیی لە پێکھاتەکەی . 
خواردنی مۆز لە بەیانیان : 
ھەندێک جار کەسانێک ھەن بەیانیان مۆز دەخۆن، بەڵام ئەمە کارێکی پەسند نەکراو ئەمەش لەبەر چەند ھۆکارێک : 
خواردنی رێژەیەکی زۆر لە مۆز لە بەیانیان ئەگەر تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە زیاتر دەکات، ھەرچەندە ئەمە لەسەر زۆربەی میوەکان جێبە جێ دەبێت ، بەڵام مۆز یەکێکە لە و میوانەی کە ھۆکارە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی شەکر لە خوێن بەشێوەیەکی خێرا. 
خواردنی مۆز لە بەیانیان دەبێتە ھۆی تووشبون بە کلۆر بوونی ددانەکان . 
کاتێک مۆز لەسەر گەدەیەکی بەتاڵ دەخۆیت، رژێنی گەدە زیاتر کار دەکات ئەمەش دەبێتە ھۆی ترشبوونی گەدە و ئەرکی ھەرس کردن قورستر دەکات. 
بەخواردنی مۆز لە بەیانیان مەترسی قەڵەوبوونت زیاتر دەبێت . 

سوودەکانی خواردنی مۆز 
مۆز چەندین سوودی تەندروستی گرنگی ھەیە لەوانە : 
دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم و مەگنسیۆم و ئەمانەش سود بە تەندروستی دڵ دەگەینن . 
• مۆز سوودێکی زۆری بۆ پاڵەپەستۆی خوێن ھەیە . 
یارمەتیدەرە بۆ بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجە بەتایبەتی شێرپەنجەی قۆلۆن . 
• مۆز سوودێکی زۆری بۆ کۆئەندامی ھەرس ھەیە . 
یارمەتیدەر بۆ کەمکردنەوەی ئارەزووکردن بۆ خواردن ٍ، بەمەش رێگە خۆشکەرە بۆ کەمکردنەوەی کێش . 
چەندین مادەی دژە ئۆکسید لە خۆ دەگرێت و ئەمەش رێگری دەکات لە تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ . 
یارمەتیدەر بۆ کەمکردنەوەی گرژبوونی ماسولکەکانی گەدە . 
ئەوانەی تووشی ووشکبوونەوەی لەش دەبن دەتوانن مۆز بخۆن، چونکە قەرەبووی لەدەستدانی پۆتاسیۆمی لەش دەکاتەوە . 
دەکرێت وەک ھێورکەرەوەیەک بەکاربێت بۆ پێوەدانی زیندەوەران ، ئەمەش لەرێگەی خشاندنی پەلکی مۆز بە شوێنی پێوەدانی زیندەوەرەکە . 
سەرچاوەیەکی گرنگە بۆ ووزە و دەکرێت دوو مۆز بخۆیت بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەنجامدانی راھێنانی وەرزشی. 
مۆز ھزری مرۆڤ ھێور دەکاتەوە ئەمەش لە رێگەی دەردانی ھۆرمۆنی سیرۆتۆنین . 
سوودێکی زۆری بۆ ئافرەت ھەیە بە تایبەتی لە کاتی سووڕی مانگانە . 
نەرمکەرەوەیەکی سروشتیە بە تایبەتی بۆ ئەوانەی تووشی قەبزی دەبن . 
زیانەکانی خواردنی مۆز : 
لەگەڵ ئەوەی مۆز چەند سوودێکی گرنگی ھەیە بەڵام ئەگەر زیادەرۆیی کرا لە خواردنی ئەوا زیانیشی دەبێت و گرنگترین زیانەکانی مۆز خواردن بریتیە لە : 
نابێت ئەوانەی نەخۆشی شەکرەیان ھەیە مۆز بخۆن چونکە کێشەیان زیاتر دەکات . 
ئەوانەی حەساسیەی (لاتکس) یان ھەیە نابێت مۆز بخۆن چونکە جۆرە پرۆتینێکی تێدایە کێشەکان زیاتر دەکات . 
لەلای ھەندێک کەس خواردنی مۆز دەبێتە ھۆی پەیدابوونی پەڵە لەسەر پێستیان لەبەر ئەمە دەبێـت بزانی کە خواردنی مۆز ھۆکارە بۆ سووربوونەوەی بەشێکی پێست . 
سەرچاوە | الموضوع 



«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
5416بینین‌‌‌
5 ساڵ پێشتر - Jun 15 2019 12:59PM
12