»  راپۆرت

لاوازی ماسولکەی دڵ ، نیشانەکانی ، ھۆکارەکانی ، چۆنیەتی چارەسەرکردنی

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر


ماسولکەی دڵ کرۆکی بنەڕەتی سیستەمی کاری دڵە و ھەر تێکچوونێک لەم ماسولکەیە دەبێتە ھۆی تێکچوونی سیستەمەکە ، کاتێک ماسولکەی دڵ کێشەی دەبێت ناتوانێت ئەرکەکانی جێ بەجێ بکات و ناتوانێت پێداویستیەکانی لەش دابین بکات ، کاتێک ماسولکەی دڵ نەخۆش دەکەوێت ئەوا رەقتر دەبێت و گەورەتر و ئەستوورتر دەبێت. 
دڵ پاڵنەرێکی ماسولکەیی کارەباییە و خوێن دەنێرێتە بەشەکانی دیکەی لەش . 
نیشانەکانی لاوازی ماسولکەی دڵ : 
لە قۆناغی سەرەتای نەخۆشییەکە لەوانەیە نەخۆشەکە ھەست بەھەندێک نیشانەی نەخۆشییەکە نەکات ، بەڵام لەگەڵ گەشەسەندنی نەخۆشییەکە نیشانەکان قۆناغ قۆناغ بەدەردەکەون و تێکچوونی ماسولکەی دڵ دەبێتە ھۆی دەرکەوتنی ھەندێک نیشانە لەوانەش : 
تووشبوون بە تەنگە نەفەسی و لەگەڵ ماندوو بوون ھەندێک جار لە کاتی پشوش ھەر ماندووی . 
ئەستووربوونی قاچەکان . 
تووشبوون بە کۆخەی شەوان و تەنگە نەفەسی ، ھەندێک جار نەخۆشەکە بەھۆی تەنگە نەفەسی لەخەو ھەڵدەستێت . 
ھەست کردن بە ئازار لە سینگ . 
سیستەمی لێدانی دڵ  تێکدەچێت و ھەست بە دڵە راوکێ دەکات . 
بەردەوام ماندوو و بێ تاقەت دەبێت . 
بوونی سەرئێشەی بەردەوام و لەھۆش خۆ چوون . 
•ھەندێک کەش لەوانەیە تووشی ئەم نەخۆشییە دەبن، پاڵەپەستۆی خوێنیان بەرز دەبێتەوە و کۆخەی بەردەوامیان دەبێت لەگەڵ ئارەزوو نەکردن بۆ خواردن و کێشەی میزکردنیان بۆ دروست دەبێت . 
ئەگەر ئەم نیشانانە لەسەرەتا چارەسەر نەکرا ئەوا بێگومان حاڵەتەکە خراپتر دەبێت . 
ھۆکارەکانی لاوازی و تێکچوونی ماسولکەی دڵ 
لە زۆربەی جارەکانی لاوازی ماسولکەی دڵ شتێکی روون نییە ، بەڵام ھەندێک جار پزیشکەکان دەتوانن حاڵەتەکە دیاری بکەن ، بەڵام لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە جیاوازە ، گرنگترین ھۆکارەکانی ئەم حاڵەتەش بریتین لە : 
ھۆکار بۆماوەی وراسی . 
تووشبوون بە بەرزبوونەوەی پاڵەپەستۆی خوێن . 
برینداربوونی خانەکانی دڵ کە بەھۆی زەبحەی سینگ دروست دەبێت . 
خێرابوونی لێدانی دڵ کە ھەندێک جار بارێکی جێگیرە. 
دروست بوونی کێشە لە سەمامەی دڵ . 
قەڵەوی زۆر و کێشیە غودەکان و نەخۆشی شەکرە، ھۆکارن بۆ ئەم حاڵەتە . 
کەمی خۆراکە سەرەکییەکان وەک کانزاکان و ڤیتامینەکان وەک ڤیتامین بی ١ . 
ئەمە لەلای ئافرەتان ھەندێک جار بە ھۆی کاریگەری دووگیان بوون دەبێت . 
خواردنەوە مادە کھولییەکان بۆ ماوەی زۆر . 
بەکارھێنانی مادەی ھۆشبەر وەک کۆکایین . 
ھەندێک ئاوسان کە کاریگەری لەسەر دڵ ھەیە . 
•کەڵەکەبوونی ئاسن لەنێو ماسولکەی دڵ . 
•ھەندێک نەخۆشی زگماک کە کاریگەری لەسەر پرۆتینات ھەیە . 
•تووشبوونی خانەکانی لەش بە ھەندێک نەخۆشی . 
تێکچوونی ماسولکەکانی دڵ چەند جۆرێکی ھەیە لەوانەش : تێکچوونی ماسولکەی دڵی فراوان ، تێکچوونی ماسولکەی دڵ پفدراو ، تێکچوونی ماسولکەی دڵی بەستراو . 
چۆنیەتی چارەسەرکردنی تێکچوونی ماسولکەی دڵ 
ھەموو ئەوانەی تووشی تێکچوونی ماسولکەی دڵ دەبن مەرج نییە پێویستیان بە چارەسەر ھەبێت ، چونکە لەوانەیە نیشانەکانیان لەلا دروست نەبێت ، چونکە ھەندێک جار ئەم حاڵەتە لەناکاو دروست دەبێت و دواتر نامێنێت ، بەڵام بەشێکی زۆری پێویستی بەچارەسەر دەبێت ، ئەمەش لە سەر حاڵەتەکە و تەمەنی نەخۆشەکە دەوەستێت . 
ئامانجی سەرەکی لە چارەسەرکردنی ئەم حاڵەتە بریتیە لە : 
چارەسەرکردنی ھۆکاری نەخۆشیەکە یا ھاندەری نەخۆشییەکە . 
رێگری کردن لە تەشەنەکردنی نەخۆشیەکە بۆ ئەوەی نەخۆشەکە بە ئاسایی بژیت . 
رێگری کردن لە گەشەکردنی نەخۆشییەکە . 
کەمکردنەوەی ئاسەواری ئەم نەخۆشییە و رێگری کردن لە راوەستانی دڵ . 
بەکارھێنانی دەرمانی پێویست بۆ ئەم دۆخە. 
گۆڕینی شێوازی ژیان بۆ ئەوەی کاریگەری لەسەر نەخۆشییەکە نەبێت . 
پەنابردن بۆ نەشتەرگەری لەکاتی پێویست و دانانی ئامێری دڵ . 
سەرچاوە | الموضوع 



«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
10003بینین‌‌‌
5 ساڵ پێشتر - Jun 29 2019 4:56PM
12