»  راپۆرت

زەردێنەی ھێلکەی ، سوودەکان و زیانەکانی

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر

بەشێکی گرنگی ھێلکەیە و بەشێوەی بازنەیی لە ناو ھێلکەدا ھەیە،ھێلکەش دەبێتە سێ بەشی سەرەکی ، توێکڵ ، سپێنەی ھێلکە و زەردێنە ھێلکە ، زەردێنەی ھێلکەی سوودێکی زۆری بۆ لەشی مرۆڤ ھەیە . 
سوودەکانی زەردێنەی ھێلکە : 
١.پارێزگاری لە تەندروستی چاو دەکات : 
بەھۆی ئەوەی زەردێنەی ھێلکە مادەی کارۆتیناتی تێدایە ئەو مادەیە سوودێکی زۆری بۆ چاوی مرۆڤ ھەیە بەتایبەتی بۆ ھاوێنەی چاو (عدسە) و ھەروەھا ئەم مادەیە دژە ئۆکسیدە و تۆڕی چاو دەپارێزێت و رێگە نادات زیانی پێبگات. 
٢. بوونی کۆمەڵێک ڤیتامین لە پێکھاتەکەی : 
زەردێنەی ھێلکەی رێژەیەکی زۆر ڤیتامینات لە خۆ دەگرێت ئەمەش بۆ تەندروستی مرۆ ڤ ڤۆرباشە و لەگرنگترین ڤیتامینەکان (بی٦ ، ترشی فۆلیک ، ڤیتامین ە ، ڤیتامین ئەی، ڤیتامین بی١٢) ئەم ڤیتامینانەش ھەریەکەیان بەجۆرێک سودی بۆ مرۆڤ ھەیە . 
٣. زەردێنەی ھێلکە رێژەیەکی زۆر مادە کانزایی لە خۆ دەگرێت : 
ئەم مادە کانزایانەش بنەمای سەرەکی پێکھاتەی لەشی مرۆڤن لەوانەش مەگنیسیۆم ، ئاسن ، کالسیۆم ، پۆتاسیۆم ، سۆدیۆم و سیلینیۆم . 
٤. پرۆتینات: 
ھێلکە سەرچاوەیەکی گرنگە بۆ پرۆتینات و یارمەتیدەرە بۆ بونیات نانی ماسولکەکان و ھەستی تێربوون لای مرۆڤ زیاد دەکات , زانایان دەڵێن ئەوانەی دەیانەوێت کێشیان دابەزێت ، پێویستە ھێلکە بخۆن چونکە سودێکی زۆری ھەیە و ھەستی برسیەتی ناھێلێت. 

زیانەکانی زەردێنەی ھێلکە : 
ھەرچەندە زەردێنە ھێلکە سوودێکی زۆری بۆ مرۆڤ ھەیە بەڵام ئەگەر بەشێوەیەکی تەندروست نەخورا ئەوا زیانی زیاتری دەبێت و لەگرنگترین زیانەکانی زەردێنەی ھێلکە : 
 رێژەیەکی زۆر کۆلیسترۆل لە خۆ دەگرێت، لەبەر ئەمە ئەوانەی کێشەی تەندروستیان ھەیە وەک نەخۆشی دڵ و شەکرە نا بێت زەردێنەی ھێلکە زۆر بخۆن 
 تووشبوون بە نەخۆشی دڵ و جەڵتەی مێشک : زەردێنە ھێلکە مادەی کۆلینی تێدایە و ئەم مادەیەش ھۆکار بۆ زیاد بوونی مادەی (میسیل ئامین ئان ئۆکسید) (TMAO) کە دەبێتە ھۆی بەرەنگاربوونەوەی ئەنسۆلین و نەخۆشی دڵ و ریخۆلەکان و جەڵتەی مێشک و شێرپەنجە و گورچیلە . 
ھەرچەندە زەردێنەی ھێلکە بەھایەکی خۆراکی  زۆری ھەیە بەڵام لەگەڵ ئەوەی رێژەیەکی زۆر چەوری و کۆلیسترۆل لە خۆ دەگرێت ، لەبەر ئەمە مرۆڤ دەبێت بە وریایی بیخوات . 
زەردێنەی ھێلکە نزیکە ٥٤ کالۆری لە خۆ دەگرێت و زۆرینەشی پرۆتین و چەورییە و ھەروەھا مادەی ریشالی لە خۆ ناگرێت . 
رێژەیەکی زۆر چەوری لە ھێلکە دا ھیە و دوو زەردێنە ھێلکە نزیکەی ٩ گم چەوری تێدایە ، لەبەر ئەمە ئەوانەی کێشەی چەورییان ھەیە دەبێت وریا بن لە وەی رۆژانە ھێلکە بخۆن . 
 دەبێتە ھۆی کەڵەکەبوونی چەوری لە نێو خوێنبەرەکان و رێگری لەگەیاندنی خوێن دەکات بۆ مێشک و بەجۆرێک لە جۆرەکان ھۆکارە بۆ جەڵتەی مێشک . 
 ھەندێک کەس ھەیە ھەستیارە (حساسیە) لەبەرامبەر ھێلکە ھەیە لەبەر ئەمە دەبێت دەبێت دوورکەوێتەوە لە خواردنی، چونکە لەوانەیە ببێتە ھۆی دروست بوونی پەڵە لەسەر پێستی یا کێشەی دیکەی تەندروستی بۆ دروست دەکات . 
سەرچاوە | الموضوع 



«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
4384بینین‌‌‌
5 ساڵ پێشتر - Jul 13 2019 1:59PM
12