»  راپۆرت

زەنجەفیل ، سوودەکان و زیانەکانی

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
زەنجەفیل ، سوودەکان و زیانەکانی 

زەنجەفیل یا (زەنجەبیل) رووەکێک لە بنەماڵەی رووەکە زەنجەفیلیەکان وەک کاری و ھێل ، رەگ و قەدی دەکەوێتە ژێر زەوی , بەشێوەی زنجیری لە ژێر زەوی ھەیە و بەشێکی سەرەکیە لە رووەکەکە . 
ئەم جۆرە رووەکە لە دارستانەکانی کەمەرەیی لە باشووری رۆژئاوای ئاسیا دەچێندرێت و و رەوانەی وڵاتانی جیھان دەکرێت ، لە ئێستاشدا لە زۆر ناوچەی جیھان دەچێندرێت ، بەڵام زەنجەفیلی ھیندی لە باشترین جۆرەکانیەتی . 
چۆنیەتی بەکارھێنانی : 
 بەشێوەی رووەکی بەکار دەھێندرێت و دوای خاوێنکردنەوەی لە چەندین جۆری خواردەمەنی بەکار دەھێندرێت . 
•وەک بەھارات بەکار دێت دوای ئەوەی لەناو خۆڵ دەردەھێندرێت و وشک دەکرێتەوە و دەکوترێت و لە بازارەکان دەفرۆشرێت. 
 لەھەندێک شوێن وەک حەب دەفرۆشرێت و دەکرێت لە ھەندێک دەرمانخانە وەک دەرمان وەری بگریت. 

سوودەکانی خواردنەوەی زەنجەفیل لەسەر خرێنی 

کوپێک لە زەنجەفیلی ئامادە کراو یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی چەندین نەخۆشی و چارەسەرکردنی چەندین حاڵەت، بەتایبەت ئەگەر بەیانیان لە پێش نان خوادرن خورا و گرنگترین سوودەکانیشی بریتین لە : 
 یارمەتیدەرە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی گەدە و ئازارەکانی گەدە و لەناوبردنی پاشماوەی خواردن. 
 زەنجەفیل یارمەتیدەرە بۆ ئاسانکردنی کرداری ھەرش و مژینی خۆراکەکان و کەمکردنەوەی کێشی مرۆڤ . 
 خۆراکی کەڵەکەبوو ھەڵدەمژێت و کالۆری دەسوتێنێت و ھەستی تێربوون لەلای مرۆڤ زیاد دەکات و مرۆڤ کەمتر پێویستی بە خواردن دەبێت . 
 یارمەتیدەرە بۆ فراوانبوونی خوێنبەرەکان و کاری خوێنبەرەکان ئاسان دەکات و لەشی مرۆڤ دەپارێزێت لەو نەخۆشیانەی لەرێگەی خۆێنبەرەکان دروست دەبن 
بەشێوەیەکی گشتی ئازاری لەش کەم دەکاتەوە بەتایبەتی ئاوسانی جومگەکان . 
 یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی ئازاری ددان . 
 خواردنەوەی یەک کوپ زەنجەفیل مەزاجی مرۆڤ باش دەکات و ھەستێکی ئارامی پێدەبەخشێت . 
چارەسەرە بۆ نەخۆشی رەبوو و ئاوسانی سینگ و ئازاری ئەم شوێنانە کەم دەکاتەوە . 
 توانای سەرنج دان لای مرۆڤ زیاد دەکات و رێگە دەگرێت لە لەدەستدانی خانەکانی مێشک و خانەکان دەپارێزێت بەم شێوەیەش رێگری لە نەخۆشی زەھایمەر دەکات . 
 کۆئەندامی بەرگری لەش بەھێز دەکات و دژە ئاوسانە و خواردنەوەی زەنجەفیل چارەسەرێکی زۆر باشە بۆ ئاوسانی جومگەکان و رۆماتیزم . 
 لەھەندێک حاڵەت یارمەتیدەرە بۆ چارەسەری شێرپەنجە بەتایبەتی شێرپەنجەی ھێلکەدان . 

لایەنە نەرێنیەکانی خواردنەوەی زەنجەفیل 

ھەرچەندە خواردنەوەی بە یەکێک لە گیراوەکە سوود بەخشەکان دادەندرێت بەڵام لەگەڵ ئەوەش ئەگەر بەشێوەیەکی زۆر خورایەوە ئەوا کاریگەر نەرێنی دەبێت لەسەر مرۆڤ و ھەندێک جار زیانیشی پێ دەگەینێت . 
گرنگترین زیانەکانیشی بریتین لە : 
 سووتانەوەی گەدە و ئیسھال و زیاد بوونی دەرچوونی خوێن بۆ رەحمی ئافرەت لە کاتی سووڕی مانگانە . 
 دەبێتە ھۆی سووتانەوەی پێست بە تایبەتی بۆ ئەوانەی ھەستیارن . 
 لەوانەیە زەنجەفیل ببێتە ھۆی ئەوەی رێژەی ئەنسۆلین لەناو خوێن زیاد بکات و ورێژەی شەکر کەم ببێتەوە ، لەبەر ئەمە ئەوانەی نەخۆشی شەکرەیان ھەیە نابێت بە بێ راوێژی پزیشکی ئەم خواردنەوەیە بەکار بھێنن . 
 لەوانەی زۆر خواردنەوەی زەنجەفیل ببێتە ھۆی کەڵەکەبوونی نەخۆشی دڵ ، چونکە زەنجەفیل پاڵەپەستۆی خوێن کەم دەکاتەوە ، لەبەر ئەمە ئەوانەی کێشەی پاڵەپەستۆی خوێنیان ھەیە نابێت زۆر ئەم گیراوەیە بخۆنەوە، چونکە دەبێتە ھۆی تێکچوونی لێدانی دڵ . 
 زۆر خواردنەوەی زەنجەفیل لەوانەیە ھۆکار بێت بۆ خوێنبەربوون ، چونکە خوێن شل دەکاتەوە . 
سەرچاوە الموضوع



«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
5091بینین‌‌‌
5 ساڵ پێشتر - Jul 27 2019 12:40PM
12