»  خواردن و خواردنەوە

شێوازێکی نایاب بۆ ئامادەکردنی پیازی سوورکراوە

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
پیاز یەکێکە لەو خۆراکانە مرۆڤ رۆژانە بە جۆرەھا شێوەی بەکاری دەھێنێت ، چ لە ناو خۆراک بێت یا لەناو زەڵاتە بێت ، یا بەخاوی لەگەڵ خواردن دەیخوات ، لەم بابەتە شێوازێکی دیکەتان پێ ئاشنا دەکەین بۆ چۆنیەتی سوورکردنەوەی پیاز. 
چۆنیەتی سوورکردنەوەی پیاز : 
پێکھاتەکان : 
دوو پیازی گەورە . 
زەردێنەی ھێلکە . 
یەک کوپ ئاوی سارد  
یەک کەوچکی بچووکی خوێ . 
یەک کەوچکی بچووکی کاربۆناتی سۆدا . 
یەک کوپ و چارەگێک لە ئارد . 
چۆنیەتی ئامادەکردنی : 
پیازەکە بە شێوەی بازنەیی دەبڕین و ئەستوریەکەی نیو سانتیمەتری بێت . 
زەیت لە ناو مەقلی دەکەین و لەسەر ئاگرێکی مام ناوەندی دادەنێین . 
زەردێنەی ھێلەکە لە ناو مەنجەلێک دادەنێین و ئاوی بۆ زیاد دەکەین ئینجا بە حوانی تێکەڵی یەکتری دەکەین تا پێکھاتەکە ھەمووی تێکەڵ دەبێت ، ئینجا خوێ و کاربۆناتی سۆدای بۆ زیاد دەکەین، ئینجا کەمێک ئارد و بەردەوام تێکی دەدەین تا ھەوێرێکی شلمان دەست دەکەوێت . 
پیازە بازنەییەکان دەخەینە نێو ھەویرەکە تا بەتەواوی دەیگرێت ، ئینجا دەیخەینە نێو زەیتەکە . 
بۆ ماوەی چەند چرکەیەک دەوەستین ئینجا ھەڵگێڕ وەرگێری دەکەین تا رەنگی زەرد دەبێت . 
ئینجا لە نێو زەیتەکە دەری دەھێنین و لەسەر کاغەزی تایبەتی دادەنێین بۆ ئەوەی زەیتەکە وشک بێت و ئینجا پێشکەشی دەکەین .

سەرچاوە | الموضوع 




«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
2073بینین‌‌‌
ساڵ پێشتر - Jun 25 2022 12:22PM