رێوی یەکێکە لە ئاژەڵە ناسراوەکان لە کۆمەڵگەی خۆمان چونکە لە ھەرێمی کوردستان ھەیە , رێوی بەوە بەناوبانگە کە ئاژەڵێکە فرت و فێڵی زۆرە ، لەم بابەتەش ھەندێک زانیاریتان لەسەر رێوی بۆ دەخەینە روو .
• رێوی بە شێوەیەکی گشتی قەبارەیان بچووکە و کێشیان لەنێوان ٦٨٠ گم تا ١١ کگم دەبێت .
• درێژی جەستەیان لە نێوان ٣٠ – ٦٥ سم دەبێت ، بەڵام جۆرێکیان ھەیە درێژییەکەی دەگاتە ٨٦ سم .
• رێوی جۆری (ڤنک) بە بچووکترین جۆری رێوی دادەندرێت , قەبارەشی ھەندەی پشیلەیەکی بچووک دەبێت و کێشی لە نێوان ١ – ٥ کگم دەبێت .
• رێوی شوێنی مانەوەی خۆی (ھێلانە یا ماڵەکەی) لە نێو زەوی ھەڵدەکوڵێت، و ئەم شوێنانە چەند تونێلێک دەبن و چەند ژوورێکی تێدایە و شوێنیکی فێنکی ھەیە و خواردنی تێدا خەزن دەکات و چەند دەرچەیەکی تێدا دروست دەکات بۆ ئەوەی خۆی دەرباز بکات لەکاتی ھێرشەکان .
• رێوی زیاتر شەوانە راو دەکات و بە رۆژ خۆی حەشار دەدات .بەڵام ئەگەر ھەستی بە ئارامی کرد ئەوا بەرۆژیش راو دەکات.
• ھەستی بینین لە لای رێوی زۆر بەھێزە و چاوەکانی ھاوشێوەی چاوی پشیلەیە و ھێلێک بە ناو رەشێنەی چاوی دا ھاتووە.
• خێرایی رێوی لە کاتژمێرێکدا ٧٢ کم .
• رێوی ھەم گۆشت خۆرە و ھەم روەکیش دەخوات .
• زۆرینەی رێوییەکان لەنێوان ساڵێک تا سێ ساڵ دەژین ئەگەر رێوی کێوی بێت ، بەڵام ئەوانەی لە باخچەی ئاژەڵان بەخێو دەکرێت تەمەنیان تا ١٠ ساڵ دەڕوات .
• لە رووسیا رێوی زیوی بە ماڵی کراوە و ھاوشێوەی پشیلە و سەگ لە ماڵان بەخێو دەکرێت .
• رێویەکان لە رێگەی دەنگەوە پەیوەندی بە یەکتری دەکەن .
• رێوی یەکێکە لەو ئاژەڵانەی یارمەتیدەرە بۆ پارێزگاری کردن لە ھاوسەنگی ژینگەیی ، چونکە ھەندێک ئاژەڵی زیانبەخش دەخوات .
• لەگەڵ ئەمەش بەشێک لە مرۆڤەکان رێوی راو دەکەن بۆ خۆشی و ھەندێکیان تەنھا بۆ فەروەکەی راوی دەکەن .
سەرچاوە | الموضوع