»  جوانکاری

بەم دوو پێکھاتە سروشتیە خۆت لە ئارەقەی بن ھەنگڵ رزگار بکە

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر

چەندین رێگە ھەیە بۆ ئەوەی مرۆڤ بتوانێت خۆی لە ئارەقەکردنی بن ھەنگڵ بپارێزێت جا چە بە کارھێنانی بۆنی تایبەت بێت یا رێگەی دیکە بێتن ، لەم بابەتە دوو رێگەی سروشتیتان پێ ئاشنا دەکەین بۆ ئەوەی لە ئارەقەی بن ھەنگڵ بتانپارێزێت ئەوانیش بریتین لە : 
١.سرکەی سێو : 
سرکەی سێو ھەندێک تایبەتمەندی خۆی ھەیە کە وا دەکات رێگری لە دەردانی ئارەقە بکات ، لەبەر ئەمە دەکرێت ئەم سرکەیە وە دژە ئارەقەکردن بەکاربێت، بۆ ئەوەی چینێک دروست بکات بۆ رێگری کردن لەدەرچوونی ئارەقە لە بن ھەنگڵ . 
سەرەتا دەبێت شوێنی بن ھەنگڵت بە باشی بشۆیت دوای ئەوەی خاوێن بووە و وشک بووە لۆکەیەک دەھێنیت و بن ھەنگڵت بە سرکەی سێو تەڕ دەکەیت و ئەم کارە لەشەو ئەنجام دەدەیت و لێی دەگەڕێی تا بەیانی . 
بۆ بەیانی جارێکی دیکە بن ھەنگڵت بە باشی دەشۆیت و ئینجا موعەتەری ئاسایی بۆن خۆش لێدەدەیت . 
ھەروەھا دەکرێ دوو کەوچک سرکەی سێو لەگەڵ کەوچکێک ھەنگوین و کوپێک ئاو بە یەکەوە بخۆیتەوە و رۆژانە لە سەر خورێنی بیخۆیتەوە  بۆ ئەوەی رێگری لە زۆر ئارەقەکردن بکات . 
٢. سۆدەی نانی : 
سۆدەی نانی یەکێک لە باشترین پێکھاتە سروشتیەکان بۆ نەھێشتنی ئارەقەی بن ھەنگڵ و نەھێشتنی بۆنی ناخۆش چونکە دەتوانێت دەتوانێت ھاوسەنگی لە دروست بوونی ترشی رابگرێت  کە دەبنە ھۆی گەشەکردنی بەکتریا . 
کاری سۆدەی نانی بریتیە لە ھەڵمژینی بۆنە ناخۆشەکان . 
ئەم کارەش بەم شێوەیە دەکرێت ، نیو کوپ نیشاستە لەگەڵ نیو کوپ سۆدە تێکەڵ دەکرێت ، ئینجا سێ دلۆپ زەیتی لافەندەر بۆ پێکھاتەکە زیاد دەکرێت , ئینجا بن ھەنگڵت خاوێن دەکەیتەوە . 
دواتر بن ئەم پێکھاتەیە لە بن ھەنگڵت دەدەیت بە بەکارھێنانی قوماشێکی تەڕ و لێی دەگەڕێی تا وشک دەبێتەوە . 
سەرچاوە | الموضوع 



«   ته‌واوی بابه‌ته‌ جوانكاریه‌كان ئامۆژگاری گشتین، بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری گونجاو سه‌ردانی پزیشك بكه‌! »  
«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
3340بینین‌‌‌
5 ساڵ پێشتر - Sep 16 2019 2:22PM