»  راپۆرت

تەماتە ، سوودەکان و زیانەکانی

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر

تەماتە یەکێکە لەو خۆراکانەی رۆژانە مرۆڤ بە جۆرەھا شێوە بەکاری دەھێنێت چ وەک بەشێک لە ناو زەڵاتە یا بەشێوەی کوڵاندن و ھەروەھا مەعجون تەماتە لە زۆربەی شیوەکانی رۆژانە بەکار دەھێندرێت و سوودێکی زۆری بۆ مرۆڤ ھەیە ، چونکە خوراکێکی تەندروست . و ھیچ جۆرە چەورییەکی نییە و دەوڵەمەندە بە پرۆتین و کاربۆھیدرات و سۆدیۆم و ڤیتامین سی و ڤیتامین ئەی و ئاسن و کالسیۆم . 

سوودە تەندروستیەکانی تەماتە . 
پارێزگاری لە تەندروستی دەکات و رێژەیەکی زۆری ئاسنی تێدایە . 
مرۆڤ دەپارێزێت لە تووشبوون بە شێرپەنجە ، چونکە رێژەیەکی زۆر ڤیتامین سی تێدایە لەگەڵ دژە ئۆکسید ، ھەروەھا تەماتە رێگری دەکات لە تووشبوونی پیاوان بە شێرپەنجەی پرۆستات و شێرپەنجەی قۆلۆن . 
تەماتە گەشە بە تەندروستی دڵ دەدات ، لەبەر ئەوەی تەماتە مادەی ریشالی تێدایە لەگەڵ پۆتاسیۆم و ڤیتامین سی ئەمانە ھەموو یارمەتیدەرن بۆ ئەوەی دڵ باشتر کار بکات و خوێنبەرەکان چالاکتر بن . 
تەماتە چارەسەرە بۆ قەبزی ، لەبەر ئەوەی تەماتە دەوڵەمەندە بە ئاو و ریشالەکان ، ئەمەش وا دەکات ریخۆلەکان چالاکتر بن و مرۆڤ لە قەبزی رزگاری بێت . 
تەماتە گەشە بە تەندروستی چاو دەدات ،تەماتە رێژەیەکی زۆر لە مادەکانی لیکۆبین و لۆتین لە خۆ دەگرێت و ئەو مادانەش دژە ئۆکسیدن و سودێکی زۆریان بۆ چاو ھەیە و مرۆڤ دەپارێزن لە تووشبوون بە نەخۆشی ئاوی سپی چاو. 
گەشە بەتەندروستی پێست دەدات . تەماتە ڤیتامین سی تێدایە کە زۆر باشە بۆ دروست کردنی کۆلاجین و پێستیش پێویستی بە کۆلاجینە بۆ گەشەکردن ، ھەروەھا تەماتە رێگری دەکات لە دەرکەوتنی چرچ و لۆچی پێست و سوودێکی زۆریشی بۆ نینۆک ھەیە . 
تەماتە گەشە بە تەندروستی ئافرەتی دوو گیان دەدات ، لەبەر ئەوەی تەماتە مادەی فولات لە خۆ دەگرێت ، ئەوا ئافرەتی دووگیان سوودێکی زۆر لە خواردنی تەماتە دەبینێت . 
گەشە بە تەندروستی سییەکان دەدات، توێژینەوەکان دەریانخستووە کە خواردنی تەماتە سوودێکی زۆری ھەیە بۆ تووشبووانی نەخۆشی رەبوو و ھەروەھا سییەکان دەپارێزێت لە ئەستووربوون . 
تەماتە گەشە بە تەندروستی دەم دەدات ، توێژینەوەکان دەریانخستووە کە بوونی مادەی لیکۆبین لە تەماتە سوودێکی زۆری بۆ پدووی ناو دەم ھەیە و چارەسەرە بۆ ئاوسانی ددانەکان . 


زیانەکانی خواردنى تەماتە 
لەگەڵ ئەوەی تەماتە سوودێکی زۆری بۆ مرۆڤ ھەیە ، بەڵام لەگەڵ ئەوەش ئەگەر زیادە رۆیی لە خواردنی کرا ئەوا زیانی بۆ مرۆڤ دەبێت و گرنگترین زیانەکانی تەماتەش بریتین لە : 
تەماتە ئازارەکانی قۆلۆن زیاد دەکات ، بەتایبەتی ئەگەر کەسەکە تووشی نەخۆشی قۆلۆنی عەسەبی ببوو. 
ئەگەر ھاتوو تەماتە پێش ئەوەی پێبگات بخورێت ئەوا دەبێتە ھۆی سکچوون و خاوبوونەوەی پێلوەکانی چاو . 
ئەگەر لەناو مەنجەڵی مس کۆڵێندرا ئەوا دەبێتە ھۆی ژەھراوی بوون . 
ئەو مادەیە کیمیاویەی لە بەرھەمھێنانی تەماتە بەکاردەھێندرێت ئەوا لەسەر توێکلەکەی دەمێنێتەوە ، لەبەر ئەمە دەبێت بە باشی بشورێت .
سەرچاوە | الموضوع 



«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
3547بینین‌‌‌
5 ساڵ پێشتر - Aug 31 2019 9:45AM
12