زەنگەزۆرە یەکێکە لەو زیندەوەرانەی بەشێوەی جیاواز لە وڵاتان ھەیە ولەگەڵ ئەوەی ئێمە زیاتر لێی دەترسین بەتایبەتی لە پێوەدانی بەڵام پێویستە ھەندێک زانیاریمان لەسەری ھەبێت .
گرنگترین زانیاریەکانیش دەربارەی زەنگەزۆرە بریتیە لە :
• ٢٠ ھەزار جۆری جیاواز لە زەنگەزۆرە ھەیە و ھەر جۆرێکیان تایبەتمەندی خۆی ھەیە .
• لەشی دابەش دەبێت بۆ سێ بەشی سەرەکی . سەر ، سینگ و سک .
• لەشی بەبەرگێکی رەق داپۆشراوە .
• دووجۆرە چاوی ھەیە ، ھەندێکیات تێکەڵن و ھەندێکیان سادەن .
• زۆربەی زەنگەزۆرەکان دوو جووت باڵیان ھەیە و ھەندێکیان ھەیە ھیچ باڵێکی نییە .
• زۆرینەی مێینەکانی زەنگە زۆرە دەزوویەکی تیژیان ھەیە کە بەشێکە لە ئەندامی زاوزێیان و پێی دەگوترێت ھەڵگری ھێلکە .
• ھەندێک جۆریان ھەیە مووی ھەیە وبەشێکیان بێ موونە .
• زۆرینەیان لە وشکانی دەژین و بەشێکی کەمیان لە نزیک ئاوەکان دەژین .
• خواردنی سەرەکی زەنگەزۆرە ، زیندەوەرەکانی دیکەیە و ھەندێکیان تەنھا جالجالۆکە دەخۆن.
سەرچاوە | الموضوع