»  راپۆرت

ترێ سوودەکان و زیانەکانی

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر

ترێ یەکێکە لە میوە خۆشەکان و  وڵاتی خۆمان ھەیە ، ترێ چەندین جۆری جیاوازی ھەیە وەک ترێی رەش و ترێی سەوز و ترێی سوور . 
نزیکەی ھەشت ھەزار ساڵە ترێ لەم ناوچەیە بوونی ھەیە و خەڵک بەردەوام وەک بەرووبوومێکی کشۆکاڵی دەیڕوێنن . 
لەئێستادا ساڵانە نزیکە ٧٢ ملیۆن تەن بەرھەمی ترێ لە سەرتاسەری جیھان بەرھەم دێت و بەرھەمەکەی دەکرێتە چەندین بەرھەمی دیکە وەک مڕەبا و شەربت و ھەندێک دبێتە مێوژ و کشمیش .
ترێ بەوە بەناوبانگە کە رێژەیەکی زۆر لە مادەی دژە ئۆکسید لە خۆ دەگرێت و سوودێکی زۆری بۆ مرۆڤ ھەیە . 
سوودەکانی ترێ 
ترێ سوودێکی یەکجار زۆری بۆ مرۆڤ ھەیە و سوودەکانیش ھەمە جۆرن ، بەڵام گرنگترینیان بریتین لە : 
مرۆڤ لو تووشبوون بە شێرپەنجە دەپارێزێت و رێگری دەکات لە دروست بوونی گرێ بەتایبەتی لە قۆلۆن و مەمک و رژێنە لیمفاوییەکان  و جگەر و گەدە . 
ترێ گەشە بە تەندروستی دڵ دەدات ، بەھۆی ئەوەی ترێ پۆتاسیۆم و مادەی ریشاڵی تێدایە سودێکی زۆری بۆ دڵ ھەیە. 
مرۆڤ لە کۆمەڵێک ئاوسان دەپارێزێت ورێگری لە کەڵەکبوونی چەوری دەکات . 
ترێ پاڵپەستۆی بەرزی خوێن ، نزم دەکاتەوە بەھۆی ئەوی رێژەیەکی زۆر لە پۆتاسیۆم لە خۆ دەگرێت . 
ترێ رێگری لە قەبزی دەکات ، بەھۆی ئەوەی رێژەیەکی زۆر ئاو و ریشاڵەکان لە خۆ دەگرێت. 
ترێ نیشانەکانی ھەستیاری (حساسیە) کەم دەکاتەوە . 
ترێ رێگری لە تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە دەکات . 
ترێ سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی چاو ھەیە . 
ترێ چارەسەرە بۆ زیپکە و قینچکە . 

زیانە لاوەکییەکانی ترێ . 
ترێ گەر بە شێوەیەک تەندروست لە پێکھاتەی خۆراکی بوونی ھەبوو ئەوا سوودێکی زۆری بۆ مرۆڤ ھەیە ، بەڵام ئەگەر ھاتوو زێدەرۆِیی کرا لە خواردنی  ئەوا ھەندێک زیانی لاوەکی بە مرۆڤ دەگەێنێت . لەوانەش : 
سکچوون . 
تێکچوونی گەدە . 
تێکچوونی کاری ھەرس کردن . 
کۆکە کردن . 
رشانەوە . 
ووشک بوونی دەم . 
ئاوسانی قورگ . 
سەرئێشەی بەردەوام . 
تێکچوونی ماسولکەکان . 
سەرچاوە | الموضوع 



«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
4006بینین‌‌‌
5 ساڵ پێشتر - Sep 14 2019 2:08PM
12