»  جوانکاری

باشترین ڤیتامینەکان بۆ قژ

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر

قژ بەشێکی گرنگە لە پێکھاتەکانی جوانی مرۆڤ و خانمان گرنگیەکی زۆر بە قژیان دەدەن بۆ ئەوەی بە باشترین و جوانترین شێوە دەربکەوێت ، جوانی قژ واتا رێکپۆشی ئافرەت ، بۆ ئەوەی قژ بە شێوەیەکی تەندروست و باش بمێنێتەوە پێویست دەکات گرنگی پێبدەیت و ئەمەش دەکرێت لە رێگەی چەند ڤیتامینکەوە بێت کە بریتین لە : 
١.ڤیتامین بی ٦
لە چەندین سەرچاوەی خۆراکی بەدەست دەکەوێت وەک گۆشتی سوور و مریشک و ماسی و پەتاتە و ھەندێک سەوزەوات وەک گێزەر و برۆکلی و تەماتە و ھەندێک میوەجات وەک شووتی و مۆز ھەروەھا ڤیتامین بی ٦ لە بقۆلیات و دانەوێلەکان بوونی ھەیە . 
٢. ڤیتامین بی ١٢ : 
ئەم جۆرە ڤیتامینەش لە چەند سەرچاوەیەکی گۆشتی ئاژەڵ دەست دەکەوێت وەک گۆشتی سوور و مریشک و ماسی و ھەروەھا لە پەنیر و ھێلکە و لەگەڵ شیر . 
٣. ترشی فۆلیک : 
ئەم جۆرە مادەیەش لە سەوزەوات دەست دەکەوێت لەگەڵ بقۆلیات و بە رێژەیەکی زۆر لە سپێناغ ھەیە لەگەڵ برۆکلی ھەروەھا لە نان و شەربەتی پرتەقاڵ  بوونی ھەیە . 
٤. بیۆتین : 
کەمی بیۆتین دەبێتە ھۆی قژ ھەڵوەرین ، لەبەر ئەمە پێویستە مرۆڤ ئەم مادەیە بەدەست بھێنێت بۆ ئەوەی پارێزگاری لە تەندروستی قژی بکات و گرنگترین سەرچاوەکانی بریتین لە زەردێنەی ھێلکە و ماسی و دانەوێلە . 
٥. ڤیتامین (H): 
توخمێکی گرنگە بۆ تەندروستی قژ و بەشێوەیەکی گشتی لە زەیتی رووەکی بوونی ھەیە . 
٦. ڤیتامین دی : 
توێژینەوەکان دەریانخستووە کە ڤیتامین رۆلێکی گرنگی ھەیە بۆ گەشەکردنی قژ و تیشکی خۆر سەرچاوەیەکی گرنگە بۆ بەدەستھێنانی ئەم ڤیتامینە ، جگە لەمەش دەکرێت ڤیتامین دی لەم سەرچاوانە بەدەست بێنیت (شیر و دانەوێڵە و ماسی چەو وەک سەلەمون وسەردین )، ھەروەھا زەیتی جەرگی ماسی دەوڵەمەندترین سەرچاوەیە بۆ ڤیتامین دی. 
سەرچاوە | الموضوع 



«   ته‌واوی بابه‌ته‌ جوانكاریه‌كان ئامۆژگاری گشتین، بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری گونجاو سه‌ردانی پزیشك بكه‌! »  
«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
5027بینین‌‌‌
5 ساڵ پێشتر - Sep 23 2019 12:17PM