»  ئاژەڵان

چەند زانیارییەک دەربارەی مار

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
چەند زانیارییەک دەربارەی مار 

مار یەکێکە لە ئاژەڵەکانی بنەماڵەی خشۆکەکان و زیاتر لە ٣٤٠٠ جۆری جیاوازی ھەیە .
قەبارەی مارەکان جیاوازە لە ولاتێک بۆ ولاتێکی دیکە  . 
لەشێکی باریک و درێژی ھەیە و کلکێکی درێژی ھەیە ، ھەندێک جۆریان ھەیە زۆر گەورەیە وەک ماری ئەناکواندا و ھەندێکیان ھەیە زۆر بچووکە . 
ھیچ پەلێکی نییە ، واتا نەدەستی و نەقاچی ھەیە . 
مار پێلۆی چاوەکانی نییە لەبەر ئەمە بەردەوام سەیر دەکات و و گوێیەکان لە ناوەوەیە و ھەستێکی بەھێزی بیستنی ھەیە . 
بەشێوەیەکی گشتی مار گۆشت خۆرە و ھۆکارێکی سەرەکیە بۆ بڵاونەبوونەوەی نەخۆشییەکان ، چونکە بەشێکی زۆر لە مشک و جورج دەخوات . 
ھەرچەندە دەگوترێت مار ژەھراوییە و ئەم ژەھرە بۆ راوکردن بەکار دێنێت، بەڵام ئەمە بۆچوونێکی ھەڵەیە ، چونکە زۆرینەی مارەکان ژەھراوی نین و زیاتر نێچیرەکان لوول دەدەن و ئینجا بەتەواوەتی قووتی دەدەن . 
مار توانای ھەیە نێچیرەکانی قووت بدات ئەگەر ئەو نێچیرە دوو ئەوەندەی جەستەی خۆشی گەورەتر بێت . 
مار توانای ھەیە تیمساح قووت بدات و ئینجا رژێنێک دەردەدات بۆ ئەوەی گۆشتەکان لە ناو لەشی بتاوێنێتەوە . 
مار توانای ھەیە بۆ ماوە چەند مانگێک بێ خۆراک بژیت بەتایبەتی ماری کۆبرا . 
مار لە زۆربەی کیشوەرەکان ھەیە و بەتایبەتی لە ناوچەی کەمەرەیی چونکە کەش و ھەوا زۆر لەبارە بۆ ژیانی مارەکان . 
جۆرە مارێک ھەیە لە ژێر زەوی دەژیت و توانای بینین نییە و پێی دەگوترێت ماری داوی بچووک . 
جۆرە مارێکی دیکە ھەیە بەناوی موکاسنز ئەم جۆرە تەنھا لە بیابانەکان دەژیت . 
سەرچاوە | الموضوع 




«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
3379بینین‌‌‌
5 ساڵ پێشتر - Sep 24 2019 4:18PM