سوودی مۆز بۆ وەرزشکاران
ماموستا یاسین احمد - وهرگێری ماڵپهر
مۆز سوودێکی زۆری بۆ مرۆڤ ھەیە بە شێوەیەکی گشتی و بەتایبەتی بۆ وەرزشکاران و گرنگترین سوودەکانیشی بریتین لە :
• وزەیەکی زۆر بەلەش دەبەخشێت ، بەتایبەتی پێش ئەنجامدانی راھێنانەکان ، چونکە رێژەیەکی زۆر کاربۆھیدرات لەخۆ دەگرێت ، لەبەر ئەمە پێویستە وەرزشکاران نیو کاتژمێر پێش راھێنانەکان مۆز بخۆن .
• بەھۆی ئەوەی ڤیتامین بی تێدایە ھێورکەرەوەیەکی زۆر باشە بۆ دەمارەکان و وادەکات وەرزشکاران زیاتر کۆنترۆلی خۆیان بکەن .
• چارەسەری پێکانی ماسولکەکان خێراتر دەکات ، کە لە ئەنجامی پچڕانی ماسولکەکان دروست دەبێت و ماسولکەکان بەھێز دەکاتەوە .
• ئێسکی وەرزشکاران پتەوتر دەکات بەھۆی بوونی پۆتاسیۆمێکی زۆر لە پێکھاتەکەی .
• توانای بەرگەگرتنی وەرزشکاران زیاتر دەکات و یارمەتیان دەدات زاڵ بن بەسەر ماندووبوون .
سەرچاوە | الموضوع
|
« تهواوی بابهته پزیشكیهكان ئامۆژگاری گشتین، بۆ وهرگرتنی چارهسهری گونجاو سهردانی پزیشك بكه! »
« مافی بڵاوکردنهوهی ئهم بابهته بۆ کوردزۆن پارێزراوه »
|