»  ئاژەڵان

تایبەتمەندییەکانی باڵندەی نەورەس

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر

باڵندەی نەورەس یەکێکە لە باڵندە بەناوبانگەکان و لە زۆربەی کیشوەرەکان بەدی دەکرێت بە تایبەتی لە نزیک کەنارەکان و گرنگترین خەسڵەتەکانیشی بریتین لە : 
لە ھەموو کیشوەرەکان ھەیە ئەمەش شتێکی ئەستەمە بۆ باڵندەکانی دیکە ، لە کیشوەری جەمسەری باشووریش بوونی ھەیە . 
زیاتر لە نزیک کەنارەکان دەبیندرێن و ھەندێک جاریش لە رووبەرە ئاوییە ناوخۆییەکانیش بوونیان ھەیە بە تایبەتی لە دەریاچە ناوخۆییەکان . 
نەورەسەکان ھەموو جۆرە خوراکێک دەخۆن و تەنھا پشت نابەستن بە خواردنە دەریاییەکان . 
توانای ھەیە ئاوی شیرین و سوێر بخواتەوە . 
نەورەس یەکێکە لە باڵندە زیرەکەکان و توانای یاریکردنی ھەیە بە شتەکان و ھەروەھا توانای ھەیە خۆراکی مرۆڤ بدزێت . 
ھەر جارەی توانای ھەیە لە نێوان ١ – ٣ ھێلکە بکات . 
قەبارەی نەورەسەکان لەگەڵ یەکتری جیاوازە بچووکترین جۆری نەورەسەکان بریتین لە (Hydrocoloeus minutus) و گەورەترینیان بریتین لە (Larus marin) . 
سەرچاوە | الموضوع 



«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
2957بینین‌‌‌
5 ساڵ پێشتر - Oct 1 2019 9:58PM