»  گفتوگۆ

وەڵامی ئەم پرسیارانە بدەرەوە

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر

١.ئایا ماڵێکت ھەیە تێیدا دەخەویت و خواردنی رۆژانەت ھەیە ؟ 
-ئەگەر وەڵامەکەت بەڵێ بوو ئەوا تۆ لە ٧٥% خەڵکی جیھان دەوڵەمەندتری 
٢. ئایا بڕە پارەیەکت لە گیرفان ھەیە و توانای پاشەکەوتکردنت ھەیە بۆ رۆژانی تەنگانە ؟ 
- ئەگەر وەڵامەکەت بەڵێ بوو ، ئەوا تۆ یەکێکی لە ٨% دەوڵەمەندانی جیھان . 
٣. ئایا تەندروستیت باشە ؟ 
- ئەگەر وەڵامەکەت بەڵێ بوو ئەوا تۆ لە ملیۆنەھا کەس باشتری کە تەنھا یەک ھەفتەیان ماوە لە ژیان . چونکە بەھۆی نەخۆشییەوە گیان لەدەست دەدەن . 
٤. ئایا شەڕت بینیووە یا زیندانی کراوی یا ئەشکەنجە دراوی ؟
- ئەگەر وەڵامەکەت نەخێر بوو ئەوا تۆ لە ٥٠٠ ملیۆن مرۆڤ باشتری کە لەسەر گۆی زەوی دەژین . 
٥. ئایا نوێژەکانت بێ ترس دەکەیت ، ترسی ئەوەت نییە لەسە نوێژکردن دەستگیر بکرێیت و زیندانی بکرێیت. 
- ئەگەر وەڵامەکەت بەڵێ ئەوا تۆ لە ملیۆنەھا مرۆڤ باشتری کە ناتوانن سرووتە ئاینیەکانیان بە ئازادی ئەنجام بدەن . 
٦. ئایا دایک و باوکت ، یا یەکێکیان لە ژیاندا ماوە ؟ 
- ئەگەر وەڵامەکەت بەڵێ بوو ، ئەوا تۆ لە ٧٠% مرۆڤەکان بەختەوەرتری . 
٧. ئایا توانای پێکەنینت ھەیە و دەتوانی بڵێی (الحمد للە) ؟ 
- ئەگەر وەڵامەکەت بەڵی بوو ، ئەوا لە نیعمەتێکی گەورە دایت و بە ملیۆنەھا کەس لێی بێ بەشە . 
٨. ئایا توانیت ئەم نامەیە بخوێنیتەوە ؟ 
- ئەگەر وەڵامەکەت بەڵی بوو ، ئەوا تۆ بارودۆخت لە دوو ملیار مرۆڤ باشترە کە ناتوانن بخوێننەوە .. 
پیرۆزت بێت ئەم ژیانە 



«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
3064بینین‌‌‌
5 ساڵ پێشتر - Oct 11 2019 3:00PM