»  جوانکاری

چۆن گرنگی بە تەندروستی قژت دەدەیت؟

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر

قژ رۆلێکی گرنگ دەبینێت لە دیاریکردنی رووی دەرەوەی مرۆڤ ، لەگەڵ ئەوەش قژ بە خێرایی توووشی کێشە دەبێتەوە، لەوانەی رووتانەوەی قژ و تێکچوونی پێستی سەر و دەرکەوتنی قژی سپی لە تەمەنێکی بچووک ، بۆ زاڵ بوون بەسەر ئەم کێشانە پێویستە رەچاوی ئەم خاڵانە بکەیت : 
چۆن گرنگی بە تەندروستی قژت دەدەیت : 
رۆژانە خواردنی تەندروست و ھاوسەنگ بخۆ و رێژەیەکی زۆر ئاو بخۆوە . 
بەکارھێنانی مەوادی سروشتی بۆ گرنگی دان بە تەندروستی قژ وەک گیراوەی لیمۆ و گوێزی ھیندی و  سرکەی سێو و ھەنگوین چونکە ئەم مەوادانە ھەریەکەیان سوودی خۆی ھەیە بۆ قژ . 
-شووشتنی قژی وشک بە گیراوەی لیمۆ بۆ ئەوەی جارێکی دیکە رەونەقی بێتەوە بەر. 
- دروست کردنی پێکھاتەیەک لە ئاو و سرکەی سێو بۆ ئەوەی قژێکی رەونەقدارت دەست کەوێت . 
- تێکەڵ کردنی ھەنگوین لەگەڵ دوو کوپ کرێمی قژ بۆ بەکارھێنانی بۆ قژێکی وشک . 
* بەکارھێنانی ئەو شامپۆیانەی کە لە پێکھاتەی سروشتی پێکھاتوون وەک کیراتین و رۆزماری و گیایەکان . 
* بەکارھێنانی شامپۆی گونجاو بۆ جۆری قژەکەت . 
* ھەفتانە دوو تا سێ جار قژت بشۆ ، نا بێـت رۆژانە قژت بە شامپۆ بشۆیت . 
* ھەفتانە جارێکی حەمام زەیت بۆ قژت ئەنجام بدە . 
* ئەو بەرھەمە شامپۆیانە بەکار مەھێنە کە رێژەیەکی زۆر پرۆتینی تێدایە ، چونکە وا دەکات قژت وشک و لاواز بێت . 
* دوای خۆ شووشتن با قژت بە ھێمنی وشک بێتەوە ، راستەوخۆ مجەفەی بۆ بەکار مەھێنە ، چونکە بەم شێوەیە قژەکەت تەندروستی خۆی لە دەست دەدات. 
* ماوەی نێوان ٦ – ٨ ھەفتە قژت ببڕە بۆ ئەوەی بەشەکانی خوارەوەی باشتر بێت . 
* بە ئاوی زۆر گەرم قژت مەشۆ ، چونکە دەبێتە ھۆی وشک بوونەوەی ق١ت . 
* بەردەوام قژت بۆیە مەکە ، چونکە زیانێکی زۆر بە قژت دەگەینێت . 
* با تەسریحەی قژت بە شێوەیەکی سادە بێت و زۆر توند مەیبەستە . 
* دوور بکەوە لە زۆر خۆ ماندوو کردن ، چونکە پاڵەپەستۆ دەروونیەکان کاریگەری لەسەر رووتانەوەی قژ ھەیە . 
* ھەندێک راھێنانی وەرزشی ئەنجامبدە ، چونکە بە شێوەیەکی گشتی بۆ لەش باشە و سوودی بۆ قژیشت دەبێت . 
سەرچاوە | الموضوع 



«   ته‌واوی بابه‌ته‌ جوانكاریه‌كان ئامۆژگاری گشتین، بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری گونجاو سه‌ردانی پزیشك بكه‌! »  
«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
5015بینین‌‌‌
5 ساڵ پێشتر - Oct 7 2019 9:54PM